| وێنه |
|
 |
| بۆ پاڵپشتی مانگرتوانی ڕۆژهه‌ڵات له‌سه‌نته‌ری ستۆکهۆلم مانگرتنی کوردان درێژه‌ی ده‌بێت |
بۆ پاڵپشتی مانگرتوانی ڕۆژهه‌ڵات له‌سه‌نته‌ری ستۆکهۆلم مانگرتنی کوردان درێژه‌ی ده‌بێت
ڕۆژی هه‌ینی 3 /10 زیاتر له 20 هاولاتی کورد بۆ پاڵپشتی کردنی زیندانیه مانگرتوه‌کانی ڕۆژهه‌لاتی کوردستان له‌سه‌نته‌ری شاری ستۆکهؤلم مانیان له‌خواردن گرتوه ، ئه‌م مانگرتنه له‌لایه‌ن پارتی ژیانی ئازادی کوردستان (پژاک ) پارتی چاره‌سه‌ری دیموکراتی کوردستان (پچدک) کۆمه‌له‌ی کورد له‌سوێد ئه‌نجام دراوه .
شایه‌نی باسه ئه‌مرۆ وه‌فدێکی کۆمیته‌ی سوێدی ناوه‌ندی چاک له پۆلا عه‌زیزناسراو به پۆلای زیندان و قادر نادر بۆ ده‌ست خۆشی وپالپشتی ناوه‌ندی چاک سه‌ردانی مانگرتوانیانیان کرد ، که 3 ئه‌ندامی کۆمیته‌ی سوێد ی ناوه‌ندی چاک سه‌ر به م 3 پارت و ڕیکخراوانه‌یه ، به‌شداره له‌م مانگرتنه‌دا
.
ده‌بێت ئه‌وه‌ش بڵێین ئه‌و مانگرتنه له‌سه‌نته‌ری ستۆکهۆلم بۆته هۆی ئه‌وه‌ی خه‌ڵکێكی زۆر سه‌ردانیان بکات و وه نه‌خشاندنی وێنه‌ی تاوانه‌کانی رژێمی خوێن وسیداره له چوارده‌وری ئه‌و خێمه‌یه‌ی که‌هه‌لیان داوه ، کاریگه‌ری له‌سه‌ر هاولاتیانی سوێدی زۆر دروست کردوه له سه‌ر رسواکردنی رژێمی دژه کورد ( ئێران )
ده‌بێت ئه‌وه‌ش بوترێت هه‌رچه‌نده به‌نیاز بون ئه‌م مانگرتنه به‌یانی کۆتایی پێ بێێن به‌لام به‌هۆی کاریگه‌ری له‌سه‌ر وروژاندنی هه‌ستی خه‌ڵکی سوێد بریار وایه تا 9 ی ئه‌م مانگه درێژه‌ی پێ بدرێت
 |
| زیانه‌کانی تورکیا زۆر له‌وه زیاترن که تورکیا باسی ده‌کات |
ناوه‌ندی ڕاگه‌یاند و چاپه‌مه‌نی هێزه‌کانی پاراستنی گه‌ل هه‌په‌گه، ده‌رباره‌ی چالاکی سه‌ر پادگانی بێزه‌ل لێدوانێکی دا. به‌و پێیه، له چالاکی گه‌ریلاکاندا 62 نیزامی ئه‌رته‌شی تورکیا کورژراون و به ده‌یانیش بریندار بوون. هه‌په‌گه ڕایگه‌یاند که 3 خالی پاراستنی پادگانه‌که به ته‌واوه‌تی له لایه‌ن گه‌ریلاکانی ئه‌وانه‌وه تێک‌وپێک دراون و هه‌ژمارێکی زۆر چه‌ک که‌وتۆته ده‌ستی گه‌ریلاکان.
هه‌په‌گه ڕایگه‌یاند که 3 خالی پاراستنی پادگانه‌که به ته‌واوه‌تی له لایه‌ن گه‌ریلاکانی ئه‌وانه‌وه تێک‌وپێک دراون و هه‌ژمارێکی زۆر چه‌ک که‌وتۆته ده‌ستی گه‌ریلاکان.هێزه‌کانی پاراستنی گه‌ل هه‌په‌گه ده‌رباره‌ی چالاکی بێ زه‌لێ ، لێدوانێكێ بۆ ڕای گشتی ڕاگه‌یاند.به‌پێ لێدوانه‌که له 3ی ئۆکتۆبه‌ردا گه‌ریلاکانی کورد له به‌رامبه‌ر سه‌ربازگه‌ی بی زه‌لێ و سێ ته‌پۆلکه‌ی ده‌وروبه‌ری ، چالاکیان ئه‌نجام داوه.چالاکیه‌که کاتژمێر 1ی نیوه‌ڕۆ ده‌ستی پێ‌کرد و ، تا کاتژمێر پێنج ئێواره شه‌ڕ به‌رده‌وام بووه. له هه‌مانکاتدا ، سه‌ربازگه‌که‌ش به‌چه‌کی گران لێی دراوه،له ئاکامدا هه‌رسێ ته‌پۆلکه‌که به‌ته‌واوه‌تی له‌ناو براون.به‌پێی لێدوانه‌که‌ی هه‌په‌گه، له ته‌پۆلکه‌ی یه‌که‌مدا 25 سه‌رباز کورژران. له هی دووهه‌مدا 27 سه‌رباز کوژران که یه‌ک له‌وانه سه‌رئه‌فسه‌ره و له ته‌پۆلکه‌ی سێیه‌مدا 10 سه‌رباز کوژران. هه‌په‌گه به‌گشتی 62 سه‌ربازی له‌و ته‌پۆلکانه‌دا به کوژراوی ڕاگه‌یاندووه.دوای چالاکیه‌که شه‌ڕ تا4 ی ئوکتوبه‌ر تا دوای نیوه‌رۆی ئه‌م ڕۆژه به‌رده‌وام بووه.
هه‌په‌گه له لێدوانه‌که‌یدا ئاماژه به پادگانی بێزه‌لیس ده‌کات و ڕاده‌گه‌یه‌نێت که به‌شێکی زۆری سه‌ربازگه‌که تێک و پێک دراوه،به‌لایه‌نی که‌مه‌وه،30 سه‌ربازیش له هه‌مان چالاکیدا بریندار بوون.هه‌په‌گه هه‌روه‌ها ڕاده‌گه‌یه‌نێت که ده‌ستپێشخه‌ری له‌و چالاکیه‌دا به ته‌واوی له ده‌ستی گه‌ریلاکانی ئه‌واندابووه و له هه‌مان چالاکیدا، ژماره‌یه‌کی زۆر له چه‌کی ئێچ که‌ی 33 و دووربین و ئامێر و که‌ره‌سه‌ی سه‌ربازی که‌وتۆته ده‌ست گه‌ریلاکان. له‌و ته‌پۆلکانه‌ی که لێیان دراوه، ژماره‌یه‌کی زۆر که‌ره‌سه‌ی سه‌ربازی له‌ناوبران.هه‌په‌گه ڕاده‌گه‌یه‌نێ که دیمه‌نی چالاکیه‌که‌یان به ته‌واوی فیلمبه‌رداری کردووه.
له لێدوانه‌که‌دا هه‌روه‌ها هه‌په‌گه ئاماژه به شڵژانی ئه‌رته‌شی تورک ده‌کات و ڕاده‌گه‌یه‌نێت که ته‌پۆلکه‌کانی خۆشی بۆردومان کردووه.له دوای شه‌ڕه‌که ڕۆژانی 4 و 5 ئۆکتۆبه‌ر ، ئه‌رته‌شی تورک ، هه‌رێمه‌کانی باستای بۆردومان کردووه هه‌م به فرۆکه و هه‌م به هاوه‌ن.به پێی لێدوانه‌که، هێزه‌کانی گه‌ریلا له هه‌لیکۆپته‌رێکی کۆبرایان داوه و له دوای زه‌بره‌که له هه‌رێمه‌که دوورکه‌وتۆته‌وه.له هه‌مان شه‌ڕدا نۆ گه‌ریلا گیانیان له‌ده‌ستداوه و له ئاینده‌یه‌کی نیزیکدا ناسنامه‌کانیان ڕاده‌گه‌یه‌ندرێت.
|
| هادى ئه‌لعامرى: حكومه‌ت برِيارى له‌سێداره‌دانی سوڵتان هاشمى راگرتووه |
هادى ئه‌لعامرى: حكومه‌ت برِيارى له‌سێداره‌دانی سوڵتان هاشمى راگرتووه

جه‌ماوه‌ر نیوز
عه‌مار ئه‌لحه‌كيم كورِى عه‌بدولعه‌زيز ئه‌لحه‌كيمى سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى باڵاى ئيسلامى له دواى يه‌كه‌م سه‌ردانى بۆ پارێزگاى سه‌ڵاحه‌دين كه تيايدا هادى ئه‌لعامرى سه‌رۆكى ليژنه‌ى ئاسايش و به‌رگرى له ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران هاورِێيه‌تى ده‌كرد داوایكرد لاپه‌رِه‌يه‌كى نوێ هه‌ڵبدرێته‌وه له په‌يوه‌نيه‌كانى نێوان گه‌لانى عێراق بۆ دروستكردنى عێراقێكى نوێ و ئاشتبوونه‌وه‌ى نيشتمانیش تاكه رێگايه بۆ نزيككردنه‌وه‌ى بۆچونه‌كانى نێوان يه‌ك گه‌ل تا خزمه‌تى هه‌موو عێراقيه‌كان بكات.
هه‌روه‌ها ئه‌لحه‌كيم له به‌رده‌م كۆمه‌ڵێك له به‌رپرسان و سه‌رۆك عه‌شيره‌ته‌كانى پارێزگاكه جه‌ختى له‌سه‌ر له‌ناوبردنى تيرۆركرده‌وه‌و وتى: ئه‌وانه رێگرن له‌به‌رده‌م جێبه‌جێكردنى زۆر له پرِۆژه‌كان .
لاى خۆشيه‌وه عبدوڵا حسێن جه‌باره جێگرى پارێزگارى سه‌ڵاحه‌دين داوایكرد ئه‌فسه‌رانى پێشووى سوپاى عێراق ئازادبكرێن به‌تايبه‌تى سوڵتان هاشم وه‌زيرى به‌رگرى كه ئێستا حكومى له‌سێداره‌دانی هه‌يه.
له‌وه‌ڵامى ئه‌و داوايه‌شدا هادى عامرى ووتى: هه‌رچه‌نده ده‌سه‌ڵاتى ياسا سه‌ربه‌خۆيه، به‌ڵام حكومه‌تى عێراقى توانيويه‌تى برِيارى له‌سێداره‌دانى هاشم ڕابگرێت و به‌دواى ياسايه‌كدا ده‌گه‌رِێت كه مافى هه‌موویان بپارێزێت.
|
| نه‌قیب فه‌رهاد رفعه‌ت به‌ڕێوه‌به‌ری ده‌زگای تاوانه گه‌وره‌كان له جه‌له‌ولا، یه‌كشه‌ممه، ده‌س |
نه‌قیب فه‌رهاد رفعه‌ت به‌ڕێوه‌به‌ری ده‌زگای تاوانه گه‌وره‌كان له جه‌له‌ولا، یه‌كشه‌ممه، ده‌ست له‌كاركێشانه‌وه‌ی خۆی راگه‌یاند و هۆكاری ئه‌و بڕیاره‌ی گه‌ڕانده‌وه بۆ ده‌ستێوه‌ردانی وه‌زاره‌تی ناوخۆ له‌كاره‌كانی.
نه‌قیب فه‌رهاد به (ئه‌سوات ئه‌لعیراق) ی راگه‌یاند "ئه‌مڕۆ نامه‌ی ده‌ست له كاركێشانه‌وه‌م ئاراسته‌ی وه‌زاره‌تی ناوخۆی عێراق كرد چونكه له ماوه‌ی دوومانگی رابردوودا چه‌ندین كۆسپ و رێگرییان خستۆته به‌رده‌م به‌ڕێوه‌به‌ردنی كاره‌كه‌م."
وتیشی "ئه‌و ده‌ستێوه‌ردان و كۆسپانه بێزاریان كردووم بۆیه ناچار ده‌ستم له‌كاركێشایه‌وه."
نه‌قیب فه‌رهاد رونیشیكرده‌وه "هه‌موو ئه‌و بیانوانه بۆ ئه‌وه ده‌گه‌ڕێته‌وه كه من كوردم و پۆستێكی ئیداریم هه‌یه، ئه‌و هه‌ولاَنه‌ش به‌شێكن له هه‌ڵمه‌تی لابردنی به‌ڕێوه‌به‌ره كورده‌كانی ئه‌و ناوچانه."
وتیشی "له ماوه‌ی مانگی رابردوودا دوو جار بڕیاری ده‌ستگیركردنم دراوه به‌بێ ده‌ستنیشانكردنی ئه‌و تۆمه‌ته‌ی دراوه‌ته پاڵم."
ناحیه‌ی جه‌له‌ولا ده‌كه‌وێته دووریی (30كم) له باشوری رۆژهه‌ڵاتی خانه‌قینه‌وه.
|
| جه‌نابی سه‌رۆکی هه‌رێم ئێمه بار‌و دۆخی کوردستان له‌به‌رچاو بگرین یان ئێوه؟ کۆیار ڕه‌ووف |
جه‌نابی سه‌رۆکی هه‌رێم ئێمه بار‌و دۆخی کوردستان له‌به‌رچاو بگرین یان ئێوه؟ کۆیار ڕه‌ووف
له سایتی هاوڵاتیدا بابه‌تێکم خوێنده‌وه که گوایه سه‌رۆکی هه‌رێم داوا ده‌کات که ڕاگه‌یاندنه‌کان هه‌وڵ بده‌ن ده‌سه‌ڵات و خه‌ڵک ئاشت بکه‌نه‌وه داواش ده‌کات که بار‌و دۆخی هه‌رێمی کوردستان له‌به چاو بگرن بابه‌تێکم له‌سه‌ر به‌شی یه‌که‌م بڵاو کرده‌وه لێره‌دا له‌سه‌ر به‌شی دوه‌می داواکه‌ی سه‌رۆکی هه‌رێم ده‌نوسم و ئه‌ڵێم ؛ جه‌نابی سه‌رۆک خه‌ڵک و رۆژنامه نوسه ئه‌نتی ڕۆبۆته‌کان هه‌میشه بار‌و دۆخی کوردستانیان له‌به‌چاو گرتوه‌و ده‌گرن به‌ڵام ئه‌وه ده‌سه‌ڵاتی ئێوه‌یه که هیچ کات بارودۆخی کوردستانتان له‌به‌رچاو نه‌گرتوه چ ئه‌و کاته‌ی به‌شاخه‌وه بوون و چ ئه‌و کاته‌ی که ده‌سه‌ڵاتتان گرتوه‌ته ده‌ست بۆنمونه کاتێک له‌ئێران بوون هیچ کاتێک بار‌و دۆخی کوردستان و خه‌ڵکی کوردستانتان له‌به‌رچاو نه‌گرتوه و هور کاتێک ویستبیتتان و ده‌وڵه‌تی ئێران نیازی هێرش کردنی هه‌بووبێت بۆ سه‌ر ناوچه کوردیه‌کانی ئه‌و کاته‌ی ئیراق پێش له‌شکری ئێران که‌وتون و لاتان گرنگ نه‌بوه که چی چاره نوسێکی ڕه‌س دوچاری خه‌ڵکی کوردستان ده‌بێته‌وه له‌گه‌ڵ تاڵه‌بانیدا و هیچ کات په‌ندتان وه‌ر نه‌گرتوه له‌و هه‌ڵانه‌ی که کردوتانه‌و ،خه‌ڵکی کوردستان بوه‌ته قوربانی بۆنمونه . کاتیک ساڵی 1983 هێرشتان کرده‌سه‌ر ناوچه‌ی بارزان و به‌هاوکاری ئێران ئه‌و ناوچه‌یه‌تان خسته‌ژێر ده‌سه‌ڵاتی خۆتان و ئێران نه‌تان ده‌زانی که ده‌سه‌ڵارتی سه‌ددام حوسه‌ین چی به‌سه‌ر ئه‌و خه‌ڵکه‌دا ئه‌هێنیت ؟ دلنیام ده‌تانزانی که‌ناتوانن چه‌ند ڕۆژێک زیاتر ناتوانن له‌و ناوچانه بمێننه‌وه‌و دواجا چاره‌نوسیکی ڕه‌ش ڕوبه‌ڕوی ئه‌و خه‌ڵکه ده‌بیته‌وه‌و پاش هالهاتنتان بۆ ئێران زیاتر له هه‌شت هه‌زار بارزانی بێ سه‌رو شوێن کران و پاش ئه‌وه‌ش تاڵه‌بانی په‌ندی وه‌ر نه‌گر تو به‌هاوکاری ئیران هێرشی کرده‌سه‌ر نه‌وته‌که‌ی که‌رکوک و پاشان ده‌سه‌ڵاتی سه‌ددام حوسه‌ین خه‌ڵکێکی زۆری به‌رامبه‌ر ئه‌و تاوانه ئه‌نفال کرد
|
| افواج الدفاع الوطني ( الجحوش ) ودورهم في تدمير كوردستان |
افواج الدفاع الوطني ( الجحوش ) ودورهم في تدمير كوردستان
لمعرفت هولاء الصداميين الاكراد للطبيعة الجغرافية لكوردستان واسرارمداخلها وخفايا طرقها الجبلية الوعرة والمسالك الصخرية المؤدية الى قمم جبالها وبطون كهوفها وعيون ميائها وسهولها ووديانها والطرق المؤدية اليها و طرق الانسحاب منها . . استخدموا كادلاء في الغزوات والانفالات والمعارك .....
لقد نهب هؤلاء المرتزقة كل الممتلاكات التي وقعت بايديهم من المؤن والاثاث الضروري والاجهزة والادوية الفائضة و التي وزعت في الكهوف وبين الصخور وفي الغابات والاماكن العاصية من قبل البيشمركة و والمقاومة الشعبية قبل بدء حملات الانفال تحسبا للطوارئ بعد ان تعمم القرار على مواقع البيشمركة الخلفية بضرورة تخفيف المقرات واخفاء اللوازم والمعدات الاضافية بشكل جيد......
بالاضافة الى نه‌به‌م ومصادرتهم الممتلكات والحيوانات العائدة لاهالي المنطقة الذين تركوا كل شئ في قراهم وهربوا قبل ان تضيق عليهم فرص النجاة ... , كما لعبوا دورا قذرا في اسر واعتقال عوائل منطقة ( كرميان) ومناطق كثيرة اخرى وتسليمهم ايّاها الى مسالخ النظام وخاصة النساء والاطفال والشيوخ وذالك باعطائهم وعود كاذبة بعدم تعرض الجيش له‌م في حال بقائهم في اماكنهم ...ولكن مع بدء عاصفة الانفال تم اعتقالهم وارسالهم الى مجمعات السلخ والاغتصاب والقتل .........
جدير ذكره انهم شاركوا ايضا في حراسة معتقلات ومجمعات ومراكز النقل الرئيسية التي شيدت خصيصا لضحايا الانفال على سبيل المثال لا الحصر مسلخ (توبزاوة والدبس ) الذي خصص للنساء المؤنفلات اللواتي تعرضن فيها الى مظالم كبيرة وشنيعة منها الاغتصاب و ترحيل اعداد منهن الى دول عربية وتحديدا جمهورية مصر العربية حسب الوثيقة الصدامية التي صدرت عن مديرية المخابرات ـ محافظة كركوك بتاريخ 10\2\1989 والتي تضمنت اسماء 18 من المغدورات الكورديات المحجوزات اللواتي تراوحت اعمارهن بين 14 الى 29 سنة حسب ماجاء في الوثيقة حيث تم ارسالهن قسرا الى النوادي الليلية لجمهورية مصر العربية ) .
وقد قدمت هذه الوثيقة كدليل قاطع على تورط المجرمين في هذه الجريمة في احدى جلسات محكمة الانفال ، من قبل شقيق احدى المغدورات التي كانت اسمها موجوداً في الوثيقة وطلب المشتكي من المحكمة العراقية العليا بالبحث والمتابعة لكشف مصيرهن المجهول منذ اختطافهن وحتى يومنا هذا ويمكن الاطلاع على الوثيقة المذكورة في موقع ـ جاك ـ مركز حلبجة لمناهضة انفلة وابادة الشعب الكوردي |
| هه وری هه وارامی. |
هه وری هه وارامی.
سڵاو وێرای پیرۆزبایی له دامه زراندنه وه ی سوپاكه تان ، من به شێو‌ه ی خواره وه ئه م پرسیاره ده نێرمه خزمه تتان و هیوادارم وڵامم بده نه وه .١.
١. ماوه یه ك پێش چه ند كه سێكی هه ورامی له وڵاتی سوید به وه سه رقاڵ بوون كه گوایا ه ورامی كورد نییه و نه ته وه یه كی جیاواز‌ه ، ئێوه ڕاتان له بواری ئه و كه سانه وه چۆنه.
٢.ئایا ئێو پێوه ندیتان له گه ڵ ئه و حیزبه تازانه چۆنه وه ك پارتی سه ربه ستیی كوردستان و پارتی سوسیالدیمۆكراتی ڕۆژهه ڵاتی كوردستان.
وه‌ڵام:
1. ئێمه له دژی له‌ت له‌ت کردنی کوردستانیین. هه‌ورامی و ناهه‌ورامی هه‌موو کورد و کوردستانیین.
2. ئێمه حه‌ز ئه‌که‌ین له گه‌ڵ ئه‌و به‌رێزانه‌شدا په‌یوه‌ندی و هاوکاریمان ببێت.
هه‌ورامان ئه‌گه‌ر ئیوه خه‌باتی نه‌ته‌وایه‌تی وئیسڵامی ده‌که‌ن بؤڵه‌گه ڵ رێکخراوی سؤڕشگێر تێکه‌ڵ نابن?
وه‌ڵام:
به‌رێز، ئه‌گه‌ر سه‌رنج بده‌نه وه‌ڵآمی پرسیاره‌کانی پێشوو ئه‌وه دڵنیام وه‌ڵآمی پرسیاره‌که‌تانی تیایه.
|
| سڵاو لەوگەنجەى لەدواى ( وچنانێکى کورت ) نەگەڕایەوە....پێشڕەو حەمید |
سڵاو لەوگەنجەى لەدواى ( وچنانێکى کورت ) نەگەڕایەوە
ئەو خۆى دەیزانى مەرگ بەردەرگاى پێگرتوە، هەربۆیە هەمیشە لە دوا بەرنامەکەیدا دەگوت ( بیرتان دەکەین ، بیرى بینەراکانم دەکەم ،وەک چۆن ئەوان بیرمان دەکەن ) دڵنیابە بینەراکانت بیرت دەکەن گەنجە جوانەکە ، بەداخەوە هەروەک خۆت هەمیشە دەتگوت ( دواى وچانێکى کورت دێمەوە لاتان ) بەڵام زۆرمان چاوەڕوان کردى نەهاتى تەوە لامان ، گەنجە ئازیزەکە میوانە ئێسک سوکەکە ، بڕوابکە من بۆخۆم نەکەوتومەتە ژێر هەیمەنە یان حەماسەتى کەناڵەکانى ڕاگەیاند بۆ دوا ماڵئاوایت ، نا نەخێر ، بەڵکو تۆخۆت شیرن بویت ، گەنجێکى چالاک و ڕوخۆش بویت ، پڕبویت لە گەشیبینى بۆ بینەراکانت ، بەڵام ئەفسوس دوا دیارت بوە یادگارو خەوێکى بەدى نەهاتو بۆ هەمومان (گۆران گیان ) ئەوە دوا بەرنامە و دوادیدارت جارێکى تر بوە میوانى ماڵەکانمان بەڵام ، ئەم جارەیان جیاوازجیاواز بو ؟ گۆران گیان ، من دڵنیام تۆ لەژێر یەکێک لە کڵاوەکانى دوا بەرنامەجوانەکەتدا چارەنوسى خۆتت دەبینى ؟! بۆیە غەمبارانە دەهاتیەتە پێش چاوەکانمان ، من دڵنیابوم دەتزانى ئەوە دوا دیارە هەربۆیە هەمو ساتێک دەتوت " بیرتان دەکەم و ئەمە دوا بەرنامەیە " |
| حیزبه كوردییه‌كان ده‌ستیان كرد به چۆڵكردنی باره‌گاكانیان له خانه‌قین |
حیزبه كوردییه‌كان ده‌ستیان كرد به چۆڵكردنی باره‌گاكانیان له خانه‌قین
سه‌رچاوه‌یه‌كی به‌رپرس له سوپای عێراق رایگه‌یاند حیزبه كوردییه‌كان، رۆژی شه‌ممه، ده‌ستیان كرد به چۆڵكردنی باره‌گاكانیان له خانه‌قین و به‌بێ گرفت و به شێوه‌یه‌كی ئاشتیانه ته‌سلیمیان كرده‌وه به هێزه‌كانی سوپای عێراق.
سه‌رچاوه‌كه، كه نه‌یویست ناوی ئاشكرا بكرێت، به (ئه‌سوات ئه‌لعیراق) ی راگه‌یاند "ئه‌مڕۆ ژماره‌یه‌ك له حیزبه كوردییه‌كان به شێوه‌یه‌كی ئاشتیانه باره‌گاكانی خۆیان له قه‌زای خانه‌قین چۆڵكرد و ته‌سلیمیان كرده‌وه به هێزه‌كانی فیرقه‌ی یه‌ك به‌بێ ئه‌وه‌ی هیچ گیروگرفتێك له نێوان هه‌ردوولادا رووبدات."
وتیشی "پێش جه‌ژنی ره‌مه‌زان سه‌ركردایه‌تی هێزه‌كانی لیوای چواری سه‌ر به فیرقه‌ی پێنج له‌گه‌ڵ به‌رپرسی حیزیه كوردییه‌كانی خانه‌قین كۆبوه‌وه و ماوه‌ی چه‌ند رۆژێك مۆڵه‌تی دان تا باره‌گاكانیان چۆڵ بكه‌ن" پێشبینیشی كرد كه "حیزبه‌كانی دیكه‌ش له ماوه‌ی چه‌ند رۆژی داهاتوودا باره‌گاكانیان چۆڵ بكه‌ن."
پێشتریش سه‌رچاوه‌یه‌ك له حیزبی زه‌حمه‌تكێشانی كوردستان رایگه‌یاند كه هێزێكی سوپای عێراق ئه‌مڕۆ ئابڵوقه‌ی باره‌گای حیزبه‌كه‌ی داوه له ناحیه‌ی جه‌له‌ولای سه‌ر به قه‌زای خانه‌قین و باره‌گاكه‌ی به‌زۆر پێ چۆڵ كردوون.
مانگی رابردوو هێزه‌كانی پۆلیس‌و سوپای عیراق به‌ره‌سمی داوایان له‌حیزبه‌كانی ناحیه‌ی جه‌له‌ولا كرد ئه‌و بینا حكومییانه چۆڵبكه‌ن كه كردوویانه‌ت باره‌گای خۆیان.
دوو هه‌فته له‌مه‌وبه‌ریش سه‌رچڵ عدنان به‌رپرسی كۆمیته‌ی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان له‌جه‌له‌ولا به(ئه‌سوات ئه‌لعیراق)ی راگه‌یاند ته‌واوی حیزبه كوردییه‌كان ره‌زامه‌ندییان پیشانداوه ئه‌و بینا حكومییانه چۆڵبكه‌ن كه له‌ناحیه‌كانی سه‌ر به‌خانه‌قین كردویانه‌ته باره‌گا.
جێی ئاماژه‌یه نوری مالیكی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق چه‌ند مانگێك له‌مه‌وبه‌ر داوای له‌حیزبه سیاسییه‌كان كرد له‌هه‌موو پارێزگاكانی وڵات‌دا ئه‌و بینا حكومییانه چۆڵبكه‌ن كه كردویانه‌ته باره‌گای حیزبه‌كانیان، سه‌ره‌تا له‌به‌سره‌و دواتریش له‌موسڵ ئه‌و بڕیاره جێبه‌جێكرا‌و ماوه‌یه‌كیشه له‌پارێزگای دیاله ده‌ست به‌چۆڵكردنی بینا حكومییه‌كان كراوه.
به‌رپرسه‌كه‌ی كۆمیته‌ی یه‌كێتی له جه‌له‌ولا دووپاتیشیكرده‌وه "مادام بریاره‌كه هه‌موو حزبه‌كان ده‌گرێته‌وه به بێ جیاوازیی نه‌ته‌وه‌یی‌و ئایینی له هه‌موو ناوچه‌كانی عیراقدا، كه‌واته ئێمه‌ش لاریمان له جێبه‌جێكردنی نیه، بگره خۆمان به ده‌ستپێشكه‌ری جێبه‌جێكردنی یاسا ده‌زانین بۆیه هیچ كه‌س له یاسا گه‌وره‌تر نیه‌و یاسا له سه‌روی هه‌مومانه‌وه‌یه".
روونیشیكرده‌وه "سه‌رقاڵی دابینكردنی بینای گونجاوین بۆ باره‌گاكانمان‌و له ئاینده‌یه‌كی نزیكدا بینا حكومیه‌كان چۆڵده‌كه‌ین".
قه‌زای خانه‌قین سه‌ر به‌پارێزگای دیاله‌یه‌و ده‌كه‌وێته دووریی (155كم) باكوری رۆژهه‌ڵاتی شای به‌عقوبه.
ح م ا (خ/ع) – ع
|
| خۆپیشاندان بۆ پشتیوانی له مانگرتنی زیندانیانی سیاسی و مه‌ده‌نیی کورد له له‌نده‌ن |
خۆپیشاندان بۆ پشتیوانی له مانگرتنی زیندانیانی سیاسی و مه‌ده‌نیی کورد له له‌نده‌ن
بۆ پشتیوانیکردن له مانگرتن له خواردنی زیندانیانی سیاسی و مه‌ده‌نیی کورد له به‌ندیخانه‌کانی کۆماری ئیسلامی، هێز و لایه‌ن و رێکخراوه‌کانی رۆژهه‌ڵاتی کوردستان، رۆژی پێنچه‌ممه 2 ئۆکتۆبری 2008، خۆپیشاندانێکی هێمنانه‌یان بۆ به‌رده‌م "ئه‌منیستی ئینترناشناڵ" له شاری له‌نده‌نی پێته‌ختی بریتانیا، رێکخست. له خۆپیشاندانه‌که له لایان به‌شداربووانه‌وه چه‌ندین دروشم و وێنه‌ی زیندانیانی سیاسی و مه‌ده‌نیی کورد به‌رزکرابوونه‌وه و خۆپیشانده‌ران نامه‌یه‌کیان ئاڕاسته‌ی "ئه‌منیستی ئینترناشناڵ" کرد. جگه له کوردانی شاری له‌نده‌ن، نوێنه‌رانی کۆنگره‌ی نه‌ته‌وه‌کانی ئێرانی فیدڕاڵ له‌وانه عه‌ره‌بی ئه‌هواز و به‌لووچه‌کان، به‌شدارییان له خۆپیشاندانه‌که‌دا کرد. شایانی باسه، هه‌ڤاڵ سه‌ید وه‌فا رۆسته‌مزاده به‌رپرسی کۆمیته‌ی رێکخستنی بریتانیای پارتی ئازادیی کوردستان، رۆڵێکی به‌رچاوی له خۆپیشاندانه‌که‌دا، هه‌بووه.
ناوی ئه‌و هێز و لایه‌ن و رێکخراوانه‌ی که خۆپیشانه‌که‌یان رێکخستبوو:
1- پارتی ئازادیی کوردستان (PAK)
2- کۆمه‌ڵه‌ی شۆڕشگێڕی زه‌حمه‌تکێشانی کوردستانی ئێران
3- ئه‌نجومه‌نی فه‌رهه‌نگی کورده‌کانی خۆراسان
4- حیزبی دیمۆکراتی کوردستانی ئێران
5- رێکخراوی مافی ژنی کورد، مافی مرۆڤ
6- پرۆژه‌ی ژنانی کورد
پارتی ئازادیی کوردستان
کۆمیته‌ی رێکخستنی بریتانیا
13 ره‌زبه‌ری 2708
4 ئۆکتۆبری 2008
pak2691@yahoo.com
TEL;00441617943772
Mobail;00447984446521
|
| ئاگاداریه‌ک له‌ناوه‌ندی چاکه‌وه |
ئاگادارییه‌ك بۆ:
-خه‌ڵكی كوردستان
- ده‌زگاكانی ڕاگه‌یاندن له باشور
-وه‌زاره‌تی شه‌هیدان و كاروباری ئه‌نفالكراوان

به‌ڕێزان ماوه‌یه‌ك له‌مه‌وبه‌ر ناوه‌ندی (چاك) لیستێكی ته‌واوی ناوی ئه‌و جاش و موسته‌شارانه‌ی بڵاوكرده‌وه، كه به‌شدارییان له هێرشی ئه‌نفاله‌كاندا كردبوو. یه‌ك له‌و موسته‌شاره تاوانبارانه‌ی ناوی هاتبوو (سوعاد تاڵه‌بانی) بوو، به‌ڵام وه‌ك هه‌واڵمان پێگه‌یشت، كه‌سانێكی به‌ێز له كوردستان هه‌ن، كه هه‌مان ناویان هه‌یه، بڵاوكردنه‌وه‌ی ناوی ئه‌و موسته‌شاره به‌و شێوه‌یه ئازاری داون.
ئێمه ڕایده‌گه‌یه‌نین، كه ئه‌و سوعاد تاڵه‌بانییه‌ی ئێمه مه‌به‌ستمانه،موسته‌شارێك بوو، ناوی ته‌واوی (سوعاد فه‌یزوڵڵا تاڵه‌بانییه).
هه‌ر به‌م بۆنه‌یه‌وه داوای لێبوردن له ئه‌و كه‌س (كه‌سانه) ده‌كه‌ین، كه ته‌نها هه‌ڵگری ئه‌و ناوه‌ن و ڕێزی زۆرمان بۆیان هه‌یه. هه‌ر لێره‌وه ئاگاداری هه‌موو لایه‌ك ده‌كه‌ین، كه ناوی جاشه تاوانباره‌كان له‌و لیسته‌دا چه‌ندان ساڵه به ئه‌و شێوه‌یه هاتوون، جا داوای لێبوردن له هه‌ركه‌سێك ده‌كه‌ین، گه‌ر ناوه‌كانیان به ئه‌و ناوانه بچن.
ناوه‌ندی چاك
٣/ ١٠/٢٠٠٨
|
| رێكخراوێكی كوردی گۆڤارێك به‌زمانی ئینگلیزی له‌سه‌ر جینۆساید ده‌رده‌كات |
رێكخراوێكی كوردی گۆڤارێك به‌زمانی ئینگلیزی له‌سه‌ر جینۆساید ده‌رده‌كات
وته‌بێژی ناوه‌ندی چاك (ڕێكخراوی هه‌ڵه‌بجه دژی ئه‌نفالكردن‌و جینۆسایدی گه‌لی كورد) ڕۆژی شه‌ممه ئاشكرایكرد كه ڕێكخراوه‌كه‌یان خه‌ریكی كاركردنه له‌سه‌ر ده‌ركردنی گۆڤارێك به زمانی ئینگلیزی له‌سه‌ر جینۆسایدكردنی گه‌لی كورد.
عه‌لی مه‌حمود به (ئه‌سوات ئه‌لعێراق)ی راگه‌یاند "گۆڤاره‌كه به‌ناوی (كوردۆساید)و تایبه‌ته به‌جینۆسایدكردنی گه‌لی كورد كه ئه‌نفال‌و كیمیاباران‌و چه‌ندین تاوانی تر."
مه‌حمود ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا كه گۆڤاره‌كه له‌سه‌ر ئه‌ركی ڕێكخراوه‌كه‌یان ئاماده‌ده‌كرێت‌و له سه‌ره‌تای ساڵی داهاتوودا چاپ‌و بڵاوده‌كرێته‌وه.
وتیشی "چه‌ندین كه‌سایه‌تی پسپۆر‌و شاره‌زا له‌و گۆڤاره‌دا به‌شداریده‌كه‌ن‌و بابه‌ته‌كانی ئاماده ده‌كه‌ن."
ناوه‌ندی چاك (ڕێكخراوی هه‌ڵه‌بجه دژ به‌جینۆساید‌و ئه‌نفالكردنی گه‌لی كورد)، ڕێكخراوێكی ناحكومی سه‌ربه‌خۆیه‌و بۆ به‌رگریكردن له كه‌سوكار‌و قوربانیانی كیمیابارانی هه‌ڵه‌بجه‌و ئه‌نفال‌و دژی جینۆساید كارده‌كات، له ساڵی 2002دا دامه‌زراوه‌و له ناوه‌وه‌و ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێمی كوردستان نوێنه‌ری هه‌یه.
ناوبراو باسیله‌وه‌شكرد كه ئه‌م گۆڤاره یه‌كه‌م جاره به زمانی ئینگلیزی له‌سه‌ر جینۆسایدی كورد ده‌ربچێت."
روونیشیكرده‌وه كه هه‌ر ساڵه‌و ژماره‌یه‌ك له‌م گۆڤاره ده‌رده‌كه‌ین و به زۆربه‌ی وڵاتانی جیهاندا بڵاویده‌كه‌ینه‌وه تا جیهان له جینۆسایدكردی گه‌لی كورد تێبگات.
له 14 ی نیسانی ئه‌مساڵدا په‌رله‌مانی عێراق، له یاسایه‌كدا پرۆسه‌ی ئه‌نفالی وه‌ك تاوانێكی جینۆساید ناساند، پاشان له لایه‌ن سه‌رۆكایه‌تی كۆماره‌وه په‌سه‌ند كرا. سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمیش پێشوازی له بڕیاره‌ره كرد.
(ئه‌نفال) پرۆسه‌یه‌كی سه‌بازی بوو له كۆتای ساڵی هه‌شتاكاندا له لایه‌ن ڕژێمی پێشووی عێراقه‌وه بۆ سه‌ر گونده كوردییه‌كان ئه‌نجامدراو به‌هۆیه‌وه چه‌ندین گوند ڕووخێنران‌و به‌پێی ئاماری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان 182 هه‌زار كه‌س بێ سه‌روشوێن كران‌و له دوای ساڵی 2003شه‌وه ئێسك‌و پروسكی هه‌زارانیان له ناوه‌ڕاست‌و باشوری عێراق دۆزرایه‌وه.
|
| په‌يامێكی خێرا بۆ ناوه‌ندی چاك |
په‌يامێكی خێرا بۆ ناوه‌ندی چاك
وه‌ك ئاشكرايه حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ده‌ربه‌ستی زۆر شت نايه‌ت، خه‌ڵكی كوردستانی له زۆر لايه‌نه‌وه پشتگوێ خستووه، ده‌بوو زۆر زوور ناوه‌ندی چاك كاری بۆ كردبا، ئێستا كاتی ئه‌وه هاتووه ناوه‌ندی چاك به په‌له هه‌وڵبدات ئه‌و كورده په‌نابه‌رانه‌ی له رۆژهه‌ڵاتی كوردستانه‌وه روويان كردۆته پارێزگای ئه‌نبار، بگه‌ڕێنه‌ته‌وه بۆ باشوری كوردستان، دياره ئه‌و په‌نابه‌رانه له ژيانێكی تاڵ‌دا ده‌ژين، ئێستاش له ژێر هه‌ڕه‌شه‌ی ئه‌نجوومه‌نی ڕابوونه‌كانی عه‌ره‌به سووننيه‌كاندان، ئه‌و كاره‌ش ئه‌گه‌ر ناوه‌ندی چاك پێی هه‌ڵسێت كارێكی مرۆڤانه‌و نه‌ته‌وه‌ييانه‌ی گرنگ ئه‌نجام ده‌دا، هێنانه‌وه‌شيان هه‌روا به ئاسانی نابێت، پێويسته سه‌ره‌تا پلانێك دابنرێت بۆ ئه‌وه‌ی بخرێنه كوێ؟ دوای ئه‌وه‌ی چۆن بژێن؟ چه‌تر-يان بۆ ئاماده‌بكرێت كه ئه‌وه‌ش پێويستی كۆكردنه‌وه‌ی كۆمه‌كه، ئه‌گه‌ر هه‌ڵمه‌تی كۆمه‌ك كردنه‌كه‌ش به پشتيوانی زۆربه‌ی خه‌ڵكی كوردستان بكرێت، ئه‌وا زووتر كاره‌كه مه‌يسه‌ر ده‌بێت، بێگومان له ڕێی راگه‌ياندنه‌كانه‌وه بانگه‌وازه‌كه رابگه‌يه‌نرێت تا كۆمه‌كه‌كه كۆبكرێته‌وه، به هيوای ده‌ستوبردێكی خێرا.
له‌م لينكه‌ش زانياری زياتر بزانه
http://kurdistannet.info/index.php?id=6202
|
| پائۆلۆ کاساکا، ئه‌ندامی پارله‌مانی یه‌کیه‌تی ئورووپا، بۆ NEWROZ TV ، پشتگیری خۆی له مانگرتووان ڕاگه‌یاند. |
پاوڵۆ كاساکا پارله‌مانته‌ری یه‌کێتی ئه‌وروپا، له لێدوانێکی بۆ ته‌له‌ڤزیۆنی NEWROZ دا پشتیوانی له ماگرتنی زیندانیانی سیاسی و مه‌ده‌نیی ڕاگه‌یاند.
کاساکا ووشیاری دا که سه‌رچاوه‌ی ترۆر و وه‌حشه‌ت ڕژیمی ئێران خۆیه‌تی، به‌ڵام له جێی ئه‌وه ئۆپۆزسیۆن به تێرۆر تۆمه‌تبار ده‌کرێت، کاساکا وێڕای ستایش و سه‌رکه‌وتن بۆ مانگرتووانی گیراوی کورد پشتیوانی خۆی دووپاتکرده‌وه....
پارله‌مانته‌ری یه‌کێتی ئوروپا پاولۆ کاساکا ستایشن و پشتیوانی خۆی بۆ مانگرتووانی گیراوی کورد به‌م شێوه‌یه ده‌ربڕی: من هه‌ستی قووڵی هاوده‌نگی و ستاییشی خۆم بۆ هه‌موو ئه‌وانه ڕاده‌گه‌یه‌نم، که ئێستا له زیندانه‌کانی ئێران‌دا ڕووبه‌ڕووی دیکتاتۆریی ئێران ده‌بنه‌وه و به‌شێکن له مانگرتن، بۆ باشترکردنی ڕه‌وشی گرتووخانه‌کان، دژی حوکمی له‌سێداره‌دان و هه‌رجۆره ماماڵه‌یه‌کی نامرۆڤانه له لایه‌ن کاربه‌ده‌ستانی ئێرانه‌وه. من پێم وایه که ئێمه ده‌مێکه گوێبیستی دژایه‌تیی ڕۆژئاوا له مه‌ڕ هه‌وڵه ناووکیه‌کانی تارانین، به‌ڵام له ڕاستیدا ئێمه ده‌بێت تێبگه‌ین که ئه‌گه‌ر ئێران ئه‌وه‌نده باوه‌ڕی به‌خۆی بێت که، زوڵموزۆریه‌کانی سه‌ر گه‌لی خۆی بگه‌یه‌نێته ئه‌م ئاسته ترسناکه، هانده‌ری توندوتیژی و ترۆر بێت له هه‌رێمه‌که به گشتی و به‌تایبه‌تی له ئێراق، لوبنان، سوریه و جێگای تر، هۆکاری ئه‌مه سه‌رنه‌که‌وتنی ئیدۆلۆژی ڕۆژئاوایه،،،،
http://www.rojhelat.nu/ |
| بانگه‌واز بۆ خۆپیشاندان له شاری ڤانکۆڤه‌ری کانه‌دا بۆ پشتیوانی له زیندانیه مانگرتوه‌کان |
بانگه‌واز بۆ خۆپیشاندان له شاری ڤانکۆڤه‌ری کانه‌دا بۆ پشتیوانی له زیندانیه مانگرتوه‌کان
کوردستانیانی شۆرشگێر!
دانیشتوانی به‌رێزی شاری وا‌نکوڤه‌رو ده‌وروبه‌ر !
حیزب و رێکخراوه سیاسی و مه‌ده‌نیه‌کانی نیشته‌جێ وانکوڤه‌ر !
بۆ پشتگیری و پشتیوانی له زیندانیه سیاسی و مه‌ده‌نیه‌کانی کورد له زیندانه‌کانی کۆماری ئیسلامی خۆپیشاندانێک له شاری وانکوڤه‌ر ریک ده‌خه‌ین ،به‌م بۆنه‌وه داواتان لێده‌که‌ین که به هه‌ست به به‌رپرسایه‌تی به‌رانبه‌ر به‌و کۆمه‌ڵه ئینسانه خه‌باتکار و شۆرشگێره که ماوه‌ی 40 رۆژه له به‌ندیخانه‌کانی کۆماری ئیسلامی‌دا مانیان له خواردن گرتوه، به‌شداری چالاکانه له خۆپیشاندانه‌که‌دا بکه‌ن .
کات : ڕۆژی یه‌ک شه‌ممه 5 ی ئوکتوبر کاتژمیر 12 تا 3
شوێن : له ئارت گالری له سه‌ر شه‌قامی رابسۆن و بوڕاڕد
Art Gallery at Robson & Borard
باهه‌مومان پێکه‌وه و به تیکرایی پشتێوانی خومان له مانگرتوانی زیندانی سیاسی و مه‌ده‌نی کورد به گۆی گشت جیهان و هێز و ڕێکخراوه نێو نه‌ته‌وه‌یه‌کان بگه‌یه‌نین.
کومیته‌ی پشتیوانی له زیندانیه سیاسی و مه‌ده‌نیه‌کانی کورد
|
| ڤان بۆممل داوا ده کات که هۆله ندا پشتیوانی له به ند کراوانی مانگرتووی ئێرانی بکات. |
کاری ناو نه ته وه یی
ڤان بۆممل داوا ده کات که هۆله ندا پشتیوانی له به ند کراوانی مانگرتووی ئێرانی بکات.
03-10-2008 هاری ڤان بۆممل له وه زیر ڤێر هاخن( وه زیری کاری ده ره وه) داوا ده کات که باڵیۆزی ئێران با نگ بکات له سه رمان گرتنی به رفراوان و درێژ خایانی ده یان به ند کراوی سیاسی که ئێستا له به ندیخانه کان دا مانیان گر تووه .
ڤان بۆممل ده ڵیت : ڤێرهاخن ده بیت نیشان بدات که مافی مرۆڤ له ئێرانێ به بڕوای وی به باشی
به ره و پێش ناچیت. وده بیت به باڵیۆزی ئێران بگوترێت که داواکاریکانی به ندکراوانی سیاسی
ده بیت جێ به جێ بکرێت.
ده به ندیخانه جۆراوجۆره کانی ئێران‌دا له 25 آگۆسته وه 55 به ندکراوی سیاسی کورد له وانه که سێ یان ژنن مانیان له خواردن گرتووه.
داوای دادگاهیه کی عادیلانه و با ش کردنی بار‌و دۆخی ژیانی رۆژانه یان له ناو به ندیخانه دا و هه ر وه ها دوایی هێنان به فشار‌و ئه شکه نجه و ئیعدام ده که ن.
ڤان بۆممل ده ڵێت: له ئاستی سیاسی دا که متر به ئیعترازی به ند کراوان توججه ده کرێت و ده بیت حکومه تی هۆله ندا نیشان بدات که له بواری مافی مرۆڤ له ئیران‌دا ده یه وێت کار بکات و به تایبه ت له سه ر ئه و بار‌و دۆخه ی که ئه و ئینسانانه تێدانه.و ده بیت وه زیر فێرهاخن وباڵیۆزی هۆڵه ندا له تاران به خێرایی کاری بۆ بکن.
ده مانگی یولی دا مانگرتووه کی دی به ناوی ئه کبه ر موحه ممه دی له به نیخانه ی ئه وین له تاران‌دا
گیانی له ده ستدا.ئه وکه سه به تاوانی به شداربوونی له ڕێکخراوێکی دژ به ڕژیمی ئیسلامی ئێران له ساڵی 1999 دا به 15 ساڵ حوکم درابوو. |
| پرۆژه‌ی پیَشنیاركراو |
پرۆژه‌ی پیَشنیاركراو
بۆ چاره‌سه‌رى كیَشه‌ى كه‌ركوك و
ناوچه‌كانى تر
پیَشه‌كی:
بیَگومان كیَشه‌ی كه‌ركوك و ئه‌و ناوچانه‌ى هه‌مان كیَشه‌ى كه‌ركوكیان هه‌یه، كه ناوچه‌كانى" شه‌نگال، زومار، ته‌لعه‌فه‌ر، شیَخان، حه‌مدانییه، مه‌خمور، دووزخورماتوو، خانه‌قین، شاره‌بان، مه‌نده‌لی، به‌دره و جه‌سسان...هتد" له‌خۆوه ده‌گریَت بوونه‌ته مایه‌ى ناكۆكی و ململانیَ، له‌دواى رووخانى رژیَمى دیكتاتۆری به‌عسه‌وه بۆته رۆژه‌ڤى سه‌ره‌كی ئه‌مرِۆی گه‌لى كوردستان و ئیَراق و جیهان. چونكه تائیَستا ئه‌م كیَشه‌یه وه‌ك كیَشه‌یه‌كى هه‌ره بنچینه‌یی و ره‌وا تاوتویَ نه‌كراوه و سیاسه‌ت و پرۆژه‌یه‌كى چاره‌سه‌رئامیَزیشی بۆ دانه‌رِیَژراوه، به‌ڵكو به‌هه‌مان ئه‌و زیهنییه‌ت و سیاسه‌ته‌ى كیَشه‌كه‌یان دروستكردووه هه‌ڵسوكه‌وت له‌گه‌ڵ كیَشه‌كه‌دا كراوه و هه‌وڵی چاره‌سه‌ركردنى دراوه، كه خۆی له‌زیهنییه‌تی نه‌ته‌وه‌په‌رستى ـ شۆڤیَنیستى و سیاسه‌تی نكۆڵی و قرِكردن و توانه‌وه و په‌رتكه و زاڵبه‌دا ده‌بینیَته‌وه. ئه‌مه‌ش له‌گه‌ڵ خۆیدا نائارامیی و ناهاوسه‌نگی و ناكۆكی و ململانیَییه‌كی به‌رده‌وام و كوشنده‌ى هیَناوه، كه زۆربه‌ى كات به شه‌رِ و پیَكدادان و تراژیدیاى گه‌وره گه‌یشتۆته خاڵی بیَچاره‌یی و بنبه‌ستبوون. ئه‌م راستییه تا رۆژگاری ئه‌مرِۆشمان به‌رده‌وامه.
بۆیه پیَویست ده‌كات هه‌موو ئه‌و گه‌ل و نه‌ته‌وه و ئه‌تنیكانه‌ى خاوه‌نی ئه‌م كیَشه‌یه‌ن و هه‌روه‌ها ئه‌و هیَز و لایه‌نانه‌ى به‌و كیَشه‌یه‌وه په‌یوه‌ندیدارن پیَداچوونه‌وه‌یه‌كی جددی و بابه‌تیانه به زیهنییه‌ت و سیاسه‌ت و پرۆژه‌كانى خۆیان سه‌باره‌ت به‌م كیَشه‌یه ئه‌نجام بده‌ن و ده‌ستبه‌ردارى ئه‌و چه‌مك و لۆژیكه ببن كه خۆسه‌پاندن، نكۆڵی له‌به‌رامبه‌ر و گیانی تۆڵه‌سه‌ندنه‌وه له‌گه‌ڵ خۆیدا ده‌هیَنیَت، یان پیَی وایه هه‌موو ره‌وایه‌تی و راستییه‌ك له‌لای ئه‌وه.
|
| Van Bommel eist Nederlandse steun voor Iraanse hongerstakers |
Van Bommel eist Nederlandse steun voor Iraanse hongerstakers
03-10-2008 • Harry van Bommel wil dat minister Verhagen (Buitenlandse Zaken) de ambassadeur van Iran op het matje roept naar aanleiding van een grote en langdurige hongerstaking die tientallen politieke gevangen in Iran op dit moment houden. “Verhagen moet laten zien dat de mensenrechtensituatie in Iran hem menens is”, aldus Van Bommel. “Dat kan door de Iraanse ambassadeur te vertellen dat de eisen van de voornamelijk politieke gevangenen moeten worden ingewilligd.”
In verschillende gevangenissen in Iran zijn sinds 25 augustus 55 Koerdische politieke gevangenen, onder wie drie vrouwen, in hongerstaking. Ze eisen een eerlijk proces, betere levensomstandigheden in de gevangenis en een einde aan de binnenlandse verbanningen, de martelingen en executies. In de diplomatie wordt weinig aandacht gegeven aan het protest van de gevangenen. Te weinig, vindt Van Bommel: “De Nederlandse regering moet tonen dat ze echt iets wil doen aan de mensenrechtensituatie in Iran en dus aan de situatie waar deze mensen in zitten. De ambassade in Teheran en minister Verhagen moeten onmiddellijk aan het werk”, aldus Van Bommel.
In juli dit jaar kwam een andere hongerstaker Akbar Mohammadi in de beruchte Evin-gevangenis in Teheran om het leven. Hij zat daar een gevangenisstraf van vijftien jaar uit, waartoe hij in 1999 werd veroordeeld vanwege zijn aandeel in de organisatie van protesten tegen het islamitische regime van Iran. |
| قاره‌مانێکی کورد له‌کاتی له‌سێداره‌دانی ...باوکی ڕێژوان |
که‌سه‌یری سه‌دان به‌رپرسی گه‌نده‌ڵ و سوپایه‌ک ڕۆشنبیری هه‌ڵپه‌رست ده‌که‌یت ڕه‌ش بین ده‌بیت ، که وێنه‌ی لاویکی قاره‌مانی کوردی به‌م شێوه‌ش ده‌بینی وره‌ت به‌رز ده‌بێته‌وه، ده‌که‌واته سڵاو بۆ لاوه خؤراگر ه چاونه‌ترسه‌کانی به‌رده‌م په‌تی سێداره ، نه‌فره‌تیش له‌سه‌رکرده‌ی دزو گه‌نده‌ڵ و هه‌لپه‌رست و چه‌واشه‌کاردا
 |
| بەرپرسی ناوەندى چاک لە گەرمیان لە دیدارێکى چاک نیوزدا |
بەرپرسی ناوەندى چاک لە گەرمیان
داوامانکردوە،لە یەکێتى و پارتى پشتگیری لەجاش و موستەشارەکان نەکەن
بەرپرسی ناوەندى چاک لە گەرمیان لە دیدارێکى چاک نیوزدا رایگەیاند"پرۆژەمان ئەوەیە سکاڵا لە سەر ئەو جاش و مستەشارانە تۆماربکەین لەدادگاو پەلکێشى دادگایان بکەیەن،ئەوانەى کە دەستیان هەبووە لە ئەنفالکردندا و کەسوکارى ئەنفالکراوەکانیش دواتر سکاڵایی خۆیان لەسەریان تۆمار بکەن"ئەحمەد مەجید وتیشی"ئێمە لە رێگاى راگەیاندنەوە کارى لەسەر دەکەین و ناوەکانمان لە رێگاى ناوەندى چاک داوەتە دادگایی نێو دەوڵەوتى و وازیان لێ ناهێنین تاوەکو دادگایی نەکرێن و داوامانیشکردوە،لە پارتى و یەکێتى کە پشگیریان لێ نەکەن و بۆ ئەویش هاوکارى ئێمە بکەن"هەروەها وتیشی"جێبە جێنکردنى ئەو بڕیارە کاریگەرى لە سەر مەسەلەى ئەنفال دەبێت و رەنگە کەیسی ئەنفال بچووک بکاتەوە" درێژەى دیدارەکە.....
|
| پرسه‌نامه‌ی ماته‌مینی |
پرسه‌نامه‌ی ماته‌مینی
به‌ناووی کۆمه‌ڵه‌ی پێشمه‌رگه دێرینه‌کانی کوردستان لیژنه‌ی فینلاند
به‌داخوو په‌ژاره‌یه‌کی زۆره وه هه‌واڵی مه‌رگی له‌ناکاووی (کاکه گۆران عومه‌ر ڕه‌شید) مان پێگه‌یشت، ئه‌و مه‌رگه‌ناوه‌خته‌ی که‌دڵی هه‌مووانی هه‌ژاند و هه‌موو ماڵه‌کانی کوردی له کوردستان و هه‌نده‌ران، سه‌رسامکرد ماڵه‌کانی کوردی تازێبارکرد ئه‌م‌رگه ناوه‌خته‌ی کاکه گۆران خامۆۆشکرنی مۆمێک بۆ که گه‌له‌که‌مان هه‌زاران ڕۆڵه‌ی کردوه ته قربانی بۆ ئه‌وه‌ی نه‌وه‌یه‌کی نوێی وه‌کو گۆرانه‌کان درووستبکات بتوانێت نێشتیمانێک پربکات له‌جوانی خه‌نده‌بخاته ماڵه‌کانی هه‌موو کوردیکه‌وه خه‌نده‌کانت وشه‌جوانکانت گۆرانی جوانه‌مه‌رگ هه‌تا منداڵانیش باشترین هاورێ تۆبون به‌تایبه‌تی له‌مانگی ڕه‌مه‌زاندا به‌پێشکه‌ش کرنی به‌رنامه‌ی کڵاوێن خۆت شه‌کر ئاساله‌ناوودڵماندا شیرنتر کرد ئێمه وه‌کو کۆمه‌ڵه‌ی پێشمه‌رگه‌دێرینه‌کانی کوردستان لیژنه‌ی فینلاند په‌رسه‌و سه‌ره خۆشی خۆمان ئاڕاسته‌ی بنه‌ماڵه‌ی گۆرانی جوانمه‌رگ ده‌کین هاوخه‌می خۆمان ڕاده‌گه‌ینین به‌وئومێده‌ین ڕووحی جوانه‌مه‌رگ به‌بهه‌شتی به‌رین شادبکات سه‌بووری که‌سوکاریی و خانه‌واده‌که‌ی هه‌موو هه‌ڤاڵانی دۆستوولایه‌نگرانی بدات دووباره هاوخه‌متانین
به‌ناووی کۆمه‌ڵه‌ی پێشمه‌رگه دێرینه‌کانی کوردستان لیژنه‌ی فینلاند 2008.10.4
|
| ئامینه کاکه باوه ئه‌ندام په‌ڕله‌مانی سوێدی و ناوه‌ندی چاک سه‌باره‌ت به‌ره‌وشی زیندانیانی کورد بۆ |
ئامینه کاکه باوه ئه‌ندام په‌ڕله‌مانی سوێدی و ناوه‌ندی چاک سه‌باره‌ت به‌ره‌وشی زیندانیانی کورد بۆ جاری سێیه‌م نامه ده‌داته وه‌زیرید ه‌ره‌وه‌ی سوێد

له‌چه‌ند مانگی ڕابردو ئه‌ندامی په‌رله‌مانی سوێدی ئه‌مینه کاکه باوه ، 2 جار نامه‌ی ئاراسته‌ی وه‌زیریده‌ره‌وه‌ی سوید ( کارل بیلد ) کردوه که‌پێویسته حکومه‌تی سوێد به‌رپرسانه له‌به‌رامبه‌ر تاوانه به‌رده‌وامه‌کانی حکومه‌تی ئێران هه‌لوێست وه‌ربگرێت و داکۆکی له‌زیندانیانی کورد بکات ، وه‌لامه‌کان زۆر ساده‌و خۆدزینه‌وه‌ی پێوه دیاره ، بۆیه ئه‌مڕۆ له 40مین ڕۆژی مانگرتنی زیندانیانی سیاسی کورد نامه‌یه‌کی تری ئاراسته‌ی حکومه‌تی سوید کردوه ،که ره‌خنه‌ی توند له هه‌لوێستی ده‌گرێت
مالپه‌ری چاک نیوز له‌ڕۆژانی داهاتو ده‌قی نامه‌که‌تان به زمانی کوردی بۆ بلاو ده‌کاته‌وه
|
| وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی سوێد ده‌ڵیت بارودۆخی زیندانه کورده‌کانمان گه‌یاندۆته په‌رله‌مانی ئه‌وڕپا |
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی سوێد ده‌ڵیت بارودۆخی زیندانه کورده‌کانمان گه‌یاندۆته په‌رله‌مانی ئه‌وڕپا

دوای ئه‌وه‌ی بودیل سیبلۆس به‌رپرسی به‌شی ئه‌نته‌رناسیۆنالی پارتی ژینگه‌ی سوێد له‌په‌رله‌مانی سوێدیو دۆستی ناسراوی کورد و ناوه‌ندی چاک ،سه‌باره‌ت به بارودۆخی زیندانیانی کورد له زیندانه‌کانی ڕۆژهه‌لاتی کوردستانه‌وه نامه‌یه‌کی ئاراسته‌ی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی سوێد (کارل بیلد ) کرد وداوای هه‌لوێستی ره‌سمی حکومه‌تی سوێدی کرد که‌ده‌توانی له‌م لینکه‌دا ده‌قی نامه‌که بخوێنیه‌وه Link
،ڕۆژی 29/09 وه‌زیریده‌ره‌وه‌ی سوێد وه‌لامی ئه‌و نامه‌یه‌ی داوه‌ته‌وه که‌ناوه‌رۆکی نامه‌که‌تان بۆ بلاوده‌که‌یه‌نوه
سوید و ئه‌وروپای یه‌کگرتوو به‌به‌رده‌وامی له‌گه‌ل ئێران‌دا له په‌یوه‌ندی دان سه‌باره‌ت به مافه‌کانی مرۆڤ و له سێداره‌دان و ئه‌شکه‌نجه‌دان. سوێد پێی وایه که ده‌بێت دیالۆگێکی ڕه‌خنه‌گرانه‌ی به‌رده‌وام له‌گه‌ل ئێران‌دا هه‌بێت بۆ ئه‌وه‌ی له‌گه‌ل لیپرسراوه ئێرانیه‌کاندا بتوانریت باس له باری مافه‌کانی مرۆڤ له‌و ولاته‌دا بکرێت. چ به گشتی یان سه‌باره‌ت به کێشه تایبه‌تیه‌کان.
|
| عوزیره ئه‌نفالكراوه‌كان و عه‌زۆ جاشه‌كان |

عوزیره ئه‌نفالكراوه‌كان و عه‌زۆ جاشه‌كان
كوره عارف وازی لیَ بیَنه , ئاخر ئه‌مانه چی‌یان بۆ ئه‌نفال كردووه .
با هه‌موو داخه‌كانی به ئامانه‌ت به‌ریَته‌وه بۆ گۆرِه به كۆمه‌ڵه‌كان
على محمود محمد
ئه‌مه‌ی سه‌ره‌وه رِجای من نییه له به‌رِیَز عارف قوربانی , رِجای كه‌سیَكه بۆخۆی شایه‌دحاڵی زیندووی گۆرِه به كۆمه‌ڵه‌كانه , كه‌سیَكه له دۆزه‌خی كۆمه‌ڵكوژییه‌كاندا حیكایه‌تخوانی چیرۆكه‌كانییه‌تی , په‌یامنیَری رِاستیه‌كانییه‌تی , فریاد رِه‌سی مافه‌كانیه‌تی , خاوه‌ندی گه‌وره‌ترین چیرۆك و چاره‌نووس سازترین شایه‌دحاڵی مه‌رگه تراژیدییه‌كانه , ئه‌و كه‌سه‌ی له مه‌رگه‌وه بۆمان به دیاری گه‌رِاوه‌ته‌وه بۆ شایه‌دی دان له سه‌ر گه‌وره‌یی تاوانه‌كه , بۆ ئه‌وه‌ی كۆپی داستانی كۆمه‌ڵكوژی ئه‌نفاله‌كان و مه‌رگه‌ساتی گۆرِه به كۆمه‌ڵه‌كان چۆنه ئاوا بگه‌یه‌نیَت به نه‌وه‌كانی داهاتوو , بۆ ئه‌وه‌ی له‌سه‌ر ده‌ستی چیرۆك و به‌سه‌رهاته‌كه‌ی ئه‌وه‌وه , دوارِۆژی سیاسیمان دیاری بكه‌ین , میَژووی پرِ كاره‌ساتی نویَمان له مه‌رگ رِزگار بكه‌ین , رِوداو و تراژیدیا‌و سه‌ر برِینه‌كانی چۆنه وه‌ك خۆی بنووسینه‌وه .
|
| ئایا كاك نەوشیروان بە هزرى جارانى دەبێتە ئۆپۆزسیۆن؟ |
ئایا كاك نەوشیروان بە هزرى جارانى دەبێتە ئۆپۆزسیۆن؟
پێش ماوەیەك كاك نەوشیروان مستەفا لە ژێرناونیشانى (ئێمەو ئەوان) دا وتارێكى نووسى و لە زۆربەى رۆژنامە و سایتە كوردیەكاندا بڵاوكرایەوە،گرنگى ئەو وتارە لەودا بوو كە كاك نەوشیروان بە ئاشكرا رایگەیاند كە لە بەرەى ئۆپۆزسیۆندایە،ئەو هەڵویستەى كاك نەوشیروان گۆڕانكاریەكى نوێیە،لەبەر ئەوەى بە خۆى و چەندان هەڤاڵى تریەوە بۆ ماوەى زیاتر لە دوو ساڵە لە ریزەكانى (ى ن ك) خۆیان كەنارداوە و كۆمپانیاى (وشە) یان درووستكردوە وبە ناوى حزبەكەیانەوە هیچ چالاكیەك ئەنجام نادەن،بەڵام وەك ئۆپۆزسیۆن خۆیان ڕانەگەیاندبوو،تا ئێستە هیچ یەك لە كاك نەوشیروان و هەڤاڵەكانى دەست لە كاركێشانەوەى خۆیان لە (ى ن ك) ڕانەگەیاندووە.ئەم هەڵوێستە نوێیەى كاك نەوشیروان لە لایەن رۆشنبیرانى ئۆپۆزسیۆنى دەسەڵاتى كوردیەوە و لە لایەن لایەنگرانى كاك نەوشیروانەوە ولە لایەن دەسەڵاتى كوردیەوە هەڵوێست و لێكدانەوەى بۆ كرا‌و،بوو بە بابەتى رۆژ. بڵاوكردنەوە و بە رۆژەڤكردنى ئەو وتارە،ئەوە دەگەیەنێت كە گەلى كورد بوونى هێزێكى ئۆپۆزسیۆن لە بەرامبەر ئەو دەسەلاتەى ئەمرۆى هەرێمى كوردستاندا بە پێویست دەبینىَ |
| دلفین ها نمی میرند |
آسو صالح aso.salih@gmail.com
خودکشی دلفین ها پدیده ی بسیار جالبی است. هر از چندگاهی گروهی از دلفین ها لاشه های خود را به خشکی ساحل رسانده و به یک خودکشی دسته جمعی دست می زنند. جالب آنجاست که ساکنان محلی و ماموران حفاظت محیط زیست، گاهی اوقات دلفین های نیمه جان را دوباره به آب می سپارند، اما دلفین های نیمه جان پس از ساعتی دوباره خود را به خشکی زده و خودکشی خود را به اتمام می رسانند. دلایل مرگ و میر دسته جمعی دلفین ها کاملا مشخص نیست، اما به گفته ی کارشناسان این خودکشی دستجمعی "اعتراضی"ست به نامناسب بودن شرایط زیست آنها که ممکن است آلوده شده باشد. شاید این تنها راه اعتراض برای دلفین هایی باشد که هیچ ابزار دیگر جز "جان"شان برای بیان اعتراض خود سراغ ندارد.
اعتصاب غذای فعالین سیاسی و مدنی کرد چهلم خود را سپری کرد. این اعتصاب غذا طبق بیانیه ای که در روز اول شروع اعتصاب منتشر شد، برای شش هدف اصلی انجام گرفت که همگی آنها حداقل خواسته های یک فرد یا یک زندانی بودند. خواسته هایی چون اعتراف حاکمیت به هویت سیاسی ومدنی کلیه زندانیان سیاسی و عقیدتی، تجدید نظر در اعدام دسته جمعی زندانیان و توقف فوری اجرای احکام اعدام، پایان دادن به شکنجه، آزار و رفتارهای غیرانسانی و تبعیضات ملی مذهبی و جنسیتی، نظارت سازمان های حقوق بشری داخلی و خارجی از زندانها و اصلاحات در دستگاه قضایی ایران.
|
| سه‌رۆکایه‌تی كۆماری عیراق ڕه‌زامه‌ندی واژوی یاسای پاڕیزگاکانی کرد |
سه‌رۆکایه‌تی كۆماری عیراق ڕه‌زامه‌ندی واژوی یاسای پاڕیزگاکانی کرد
جاک نیوز
به‌پێی هه‌واڵیکی ئه‌مڕۆی مالپه‌رێ (نیوز ماتیک) له‌زاری گوته‌بێژی لیستی هاوپه‌یمانی کوردستانی له‌په‌رله‌مانی عیراق (فریاد ڕواندزی ) له‌دانیشتنی ئه‌مڕۆی دوکان ، سه‌رۆکایه‌تی کۆمار ، ڕه‌زامه‌ندی نیشانداوه بۆ بریاری یاسای پارێزگاکان ، له‌گه‌ڵ داواکردنی داوه‌یه‌ک له په‌رله‌مانی عیراق که‌مافی نه‌ته‌وه‌و که‌مه‌نه‌ته‌وه و ئاینه‌کانی تری عێراق ره‌چاو بکه‌ن . شایه‌نی باسه یاسای پاڕیزگاکان ماوه‌یه‌که کێشه‌ی گه‌وره‌ی له‌نێو پێکهاته نه‌ته‌وه‌یه‌کانی عیراق و کوردستان دروست کردوه |
| به‌یاننامه‌ی چالاکانی کۆمه‌ڵایه‌تی، مه‌ده‌نی، سیاسی و ژنان سه‌باره‌ت به مانگرتنی گیراوانی کورد |
به‌یاننامه‌ی چالاکانی کۆمه‌ڵایه‌تی، مه‌ده‌نی، سیاسی و ژنان سه‌باره‌ت به مانگرتنی گیراوانی کورد
مانگرتووانی سیاسی و مه‌ده‌نی، رێژه‌یه‌کی زۆر له زیندانیانی مه‌ده‌نی و سیاسی و عه‌قیده‌تی، له ئه‌ندامان و لایه‌نگرانی حیزبه کوردیه‌کان تا چالاکانی مافی مرۆڤ له کوردستان، چالاکانی که‌مپه‌ینی یه‌ک ملیۆن واژۆ و مامۆستایان و خوێندکاران، ئه‌گرێته‌وه. به ده‌سپێکردنی ئه‌م مانگرتنه له لایه‌ن ژماره‌یه‌ک له گیراوان له سنه، ماکۆ و ورمێ، مانگرتن له زیندانی شاره‌کانی دیکه، وه‌ک تاران، سه‌قز، مه‌ریوان و مه‌هاباد بڵاو کرایه‌وه. به پێی راپۆرتی کۆمیته‌یه‌ک که بۆ پشتیوانی و به‌دواداچوونی بارودۆخی مانگرتوان پێکهاتووه و هه‌روه‌ها راپۆرتی بنه‌ماڵه‌ی گیراوان، له‌م 40 رۆژه‌ی ڕابردوودا، هه‌ندێ له گیراوانی سیاسی و مه‌ده‌نی بۆ پشتیوانی و یه‌ک ده‌نگ بوون له‌گه‌ل گیراوانی مانگرتوو، به شێوه‌ی کاتی ده‌سیان داوه‌ته مانگرتن و ژماره‌یه‌کی دیکه به‌رده‌وام له مانگرتنی بێ سنوور دان، به شێوێک که ڕه‌وشی جه‌سته‌یی رێژه‌یه‌ک زۆر له‌وان به‌ره‌و خراپ بوون ده‌ڕوات و تووشی نه‌خۆشی بوونه و گیانیان له مه‌ترسی دایه.
ئێمه که ئه‌م به‌یاننامه‌مانه واژۆ کردووه، هاوکات له‌گه‌ڵ پشتیوانی له داوا و خواستی گیراوان و ڕێزگرتن له چالاکی ئه‌وان که بۆ سرنج راکێشانی ڕای گشتی بۆ بارودۆخی ناله‌باری گیراوان، چ له رووی مافی شارۆمه‌ندی و مه‌ده‌نی، و چ له رووی مافی مرۆڤ له زیندانه‌کان، به تایبه‌ت له کوردستان، سه‌ری هه‌ڵداوه، خوازیاری وڵام دانه‌وه به‌رپرسانی دادوه‌ری و ئه‌منیه‌تی به خواسته‌کانی مانگرتوانین.
واژۆکانی خۆتان تا شه‌ممه شه‌و به‌م ئادرێسه بنێرن:
etesab.ghaza@gmail.com
|
| خۆپیشاندن له به‌رلین بۆپشتگیری له مانگرتووانی زیندانیه‌سیاسیه‌کانی رۆژهه‌ڵاتی کوردستان |
خۆپیشاندن له به‌رلین بۆپشتگیری له مانگرتووانی زیندانیه‌سیاسیه‌کانی رۆژهه‌ڵاتی کوردستان 
رۆژی 05.10.2008 کاتژمێر 13.00 پاش نیوه‌ڕۆ ، ڕێکخراوی چاک و کۆمه‌ڵێک ڕێکخراوی مه‌ده‌نی تری کوردستان .خۆپیشاندانێک بۆ پشتگیری برا مانگرتووه‌کانمان له زیندانه‌کانی کۆماری ئیسلامی ئێران ئه‌نجام ده‌دات. تکا له‌هه‌موو کوردێکی دڵسۆز‌و خاوه‌ن هه‌ڵوێست ده‌که‌ین ، که ئه‌و رۆژه به‌شداری له‌و خۆپیشاندانه بکه‌ن . به‌شداری بوونتان ، مایه‌ی رێز‌و خۆشه‌ویستیه بۆ ئه‌و قاره‌مانانه‌ی که‌ئه‌مرۆ له زیندانه‌کانی کۆماری کۆنه‌په‌رستی ئێران‌دا ، مانیان له‌خواردن گرتووه.
شوێنی خۆپیشاندانه‌که
رۆژی یه‌کشه‌ممه. 05.10.2008
Wittenbergplatz
به ئووبانی 1،3 بۆی ده‌چیت
کاتژمێر .13.00 پاش نیوه‌ڕۆ
سووپاس بۆهه‌موولایه‌ک
کۆمیته‌ی ئه‌ڵمانیا/ ڕێکخراوی چاک
02/10/2008
|
| له په‌رله‌مانی سویسرا نوێنه‌رانی حزب و ڕێكخراوه كوردییه‌كان...هیوا ناسیح / سویسرا |
 له په‌رله‌مانی سویسرا نوێنه‌رانی حزب و ڕێكخراوه كوردییه‌كان
له گه‌ڵ په‌رله‌مانتارانی دۆستی كورد كۆبونه‌وه
هیوا ناسیح باسی له‌وه كرد، كه به جینۆسایدناساندنی كۆمه‌ڵكوژییه‌كانی ئه‌نفال و هه‌ڵه‌بجه بۆ گه‌لی كورد زۆر گرنگه وه گوتی، كه پاش ئه‌وه‌ی په‌رله‌مانی عێراق و دادگای باڵای عێراق و سه‌رۆكایه‌تی ئه‌و وڵاته به جینۆساید ناساندیان، داواكارین له حكومه‌ت و په‌رله‌مانی سویسریش پشتگیری ناساندنی بكه‌ن، وه‌ك چۆن به هه‌وڵی ناوه‌ندی چاك چه‌ندان حزب و په‌رله‌نتارانی ئه‌وروپی ئیمزایان كردوه.
ئینجا شێخ موس شێخ موحه‌مه‌د باسی ڕه‌وشی كوردی له سوریا كرد كه زۆربه‌یان تا ئێستا ڕه‌گه‌زنامه‌شیان نییه و داوای هاوكاری لێ‌كردن. شایه‌نی باسه چه‌ندان كه‌سی تر قسه‌وباسیان كرد. دوتر ئیدریس مورادیش به زمانی ئیتالی هه‌ندێك قسه‌وباسی كرد.
ئه‌ندام په‌رله‌مانێكی ژن (ژاكلین ڤیر)، كه له‌گه‌ڵ وه‌فدی گروپه‌كه‌دا ساڵی پار سه‌ردانی كوردستانی كردبوو، باسی له توندوتیژی و خراپی ره‌وشی ژنان له باشوری كوردستان كرد و داوای له نوێنه‌رانی حزبه‌كوردییه‌كان كرد، كه ئه‌و لایه‌نه له‌بیر نه‌كه‌ن.
پاشتر، كارلۆ سومه‌رۆگا وته‌یه‌كی به فه‌ره‌نسی پێشكه‌ش كرد، ئینجا به كورتی هاته سه‌ر وه‌ڵامدانه‌وه‌ی پرسیار و پێشنیازه‌كان و له نێو قسه‌كانیدا گوتی: پێشنیازی دوو كۆبوونه‌وه له ساڵێكدا |
| کاتێک بێده‌نگی به‌ره‌و شه‌رمه‌زاری هه‌نگاو ده‌نێت !! |
قسه‌یه‌ک له‌سه‌ر خه‌باتی مانگرتوه زیندانیه‌کانی ڕۆژهه‌لاتی نیشتمانه‌وه . کاتێک بێده‌نگی به‌ره‌و شه‌رمه‌زاری هه‌نگاو ده‌نێت !!
هه‌رله‌م ڕوانگه‌وه مافی خۆمانه ،ئه‌گه‌ر پرسیارێک له حزبه کوردیه‌کانی ڕۆژهه‌لاتی نیشتمانه‌وه بکه‌ین و بڵێێن تاکه‌ی درێژه به‌و میتۆده دوره په‌رێزیه له خه‌باتی جه‌ماوه‌ری ده‌ده‌ن !؟ ئه‌گه‌ر پاساوی شه‌رنه‌کردن له گه‌ڵ داگیرکه‌ری ئێران به‌هۆکاری پشتگیری کردن له بارودۆخی هه‌ستیاری باشوری کوردستان ئاماژه پێده‌که‌ن ، ئه‌ی چ پاساوێکتان هه‌یه ، به‌رامبه‌ر ئه‌نجام نه‌دانی ، خه‌باتی جه‌ماوه‌ری و سیاسی ومه‌ده‌نی له‌ناو نیشتمان و هه‌نده‌راندا ،که‌پانتایه‌کی یه‌کجار به‌رفراوانی تیایه ،که‌چئ زۆر به‌ده‌گمه‌ن کار‌و چالاکی ئه‌نجام ده‌ده‌ن ؟
هه‌ڵه‌ش نیه ئه‌گه‌ر بلێین ، چه‌ندین ساله له‌ڕۆژهه‌لاتی کوردستان ، گه‌ل ،له‌پێش زۆرینه‌ی حزبه‌کانیانه ، ئه‌وان کار‌و چالاکی خه‌باتی جه‌ماوه‌ری دژ به رژێمی خوێن و سێداره ئه‌نجامده‌ده‌ن ،زۆرینه‌ی پارته‌کانی ڕۆژهه‌لاتیش خه‌ریکی ململانێ و شه‌ره قسه‌و نوسین و جیابونه‌وه تۆمه‌ت دروستکردنن له‌گه‌ل یه‌کتردا !!؟ که‌پێم وایه کاتی ئه‌وه داهاتوه ، به‌ڕاشکاوی ره‌خنه له‌و حزبانه بگیرێت که گۆڕان له هه‌ڵسوکه‌وت وخه‌باتی سیاسیان بکه‌ن؟
|
| بانگه‌واز،بۆ پشتیوانی له به رخودانی زیندانیانی رۆژهه ڵات و باكور |
بۆ پشتیوانی له به‌رخۆدانی زیندانیانی رۆژهه‌لات و باکور به‌رێوبه‌رایه‌تی ئه‌وروپای پارتی چاره‌سه‌ری دیموکراتی کوردستان ، پارتی ژیانی ئازادی کوردستان و کۆمه‌له‌ی کوردی مانگرتنێکی چوار رۆژه و رێپێوانێک له ستۆکهۆلم راده‌گه‌یه‌نیت...
له‌کاتێکدا ده‌نگی ئازادیخوازانه‌ی گه‌له‌که‌مان به‌رامبه‌ر ده‌وله‌ته داگیرکه‌ره‌کانی کوردستان له‌په‌ره‌سه‌ندندایه ،دوژمنانی دیموکراسی و ئازادی له پیلانگێریدان بۆ کپ کردنی ده‌نگی کوردان.25 ی گه‌لاوێژ له زیندانه‌کانی کۆماری تیرۆرستی ئیسلامی ئێران ئاشقانی ئازادی کوردستان به مانگرتن ئه‌و پیلانگێریه نێونه‌ته‌وه‌ییه‌ی که به سه‌رۆکایه‌تی تورکیا به‌رێوه ده‌چێت و له کۆماری ئیسلامی به پراکتیزه ده‌کرێت پوچه‌ڵ ده‌کرێته‌وه . مانگرتن مانگێکی تێپه‌راند و رۆژ له دوای رۆژ ژماره‌ی مانگرتوان له زیادبوندایه و له هه‌مانکاتدا فشاره‌کانی کۆماری دیکتاتۆری ئیسلامی ئێران بۆ سه‌ر مانگرتوان له جۆره‌کانی ئه‌شکه‌نجه‌دان و جیاکردنه‌وه‌ی زیندانییان له یه‌کتری و زیندانی تاکه‌که‌سی به‌رده‌وامه . له هه‌مان کاتدا نه‌خشه‌یه‌کی دوژمنکارانه‌ی هاوشێوه له‌سه‌ر کوردان له باشور به‌رێوه ده‌چێت دژ به که‌رکوک و ناوچه دابراوه‌کان.وه‌هه‌روه‌ها رژێمی فاشستی ره‌گه‌ز په‌ره‌ستی تورکیا دور له هه‌مو به‌هایه‌کی ئه‌خلاقیانه و مرۆڤانه فشاره‌کانی بۆ سه‌ر رێبه‌ری گه‌لی کورد سه‌رۆک ئاپۆ و ئۆپه‌راسیۆنه‌کانی دژ به هه‌رێمی پاراستنی میدییا و تۆپ باران کردنی گونده‌کانی بناری قه‌ندیل له زیاد بوندایه
|
| ژووماره‌یه‌ک له وڵاتپارێزانی شاری شنۆ، پشتگیری له مانگرتن ده‌که‌ن... |
ژووماره‌یه‌ک له وڵاتپارێزانی شاری شنۆ، پشتگیری له مانگرتن ده‌که‌ن...
رؤژ هه‌ڵات نیوز
ژووماره‌یه‌ک له وڵاتپارێزانی شاری شنۆ، له سه‌ر ناوی کۆمیته‌ی پشتیوانی له گیراوانی مانگرتوو، پشتگیری خۆیان له مانگرتنی بێ سنووری گیراوانی کورد ڕاگه‌یاند.
له به‌ڵاڤۆکی کۆمیته‌ی پشتگیری له مانگرتووان له شاری شنۆ به‌م جۆره هاتووه،
له کاتێک دا که کێشه‌کانی ئابووری، کۆمه‌ڵایه‌تی و سیاسی، له هه‌ر لایه‌که‌وه فشاریان خستووته سه‌ر خه‌ڵکی ئێمه، ئه‌و که‌سانه‌ی که ته‌نیا به ژیانی تاکه‌که‌سی خۆیان و بنه‌ماڵه‌که‌یان خه‌ریکن و هیچ شتێکی دیکه‌یان به لاوه گرینگ نییه، شه‌رمه‌زار ده‌کرێن !
به‌ڵاڤۆکه‌که، تابڵۆی گیران و زیندان و ئه‌شکه‌نجه و حووکمی سێداره‌ی داسه‌پاو به سه‌ر ئازادیخوازانی گه‌لی کورد ده‌خاته به‌رچاو و باس له‌وه ده‌کات که ژووماره‌یه‌ک له باشترین ڕۆڵه‌کانی وڵاته‌که‌مان و چالاکڤانانی سیاسی و مه‌ده‌نی و مافی مرۆڤ، که هه‌موو ژیانی خۆیان له شاره‌کان و چیاکان له پێناو ئازادی گه‌لی خۆیان به‌خت کردووه، هه‌مێستاکه له ناو زیندانه‌کانی ڕه‌ژیمی ئێران،له ژێر گووشار دا به سه‌ر ده‌به‌ن و به لانی که‌م 90 که‌س له‌و قاره‌مانانه، له پێناو وه‌دیهێنانی دێمۆکراسی و مافی یه‌کسانی و ئینسانی خۆیان دا ، ده‌یان ڕۆژه مانیان له خواردن گرتووه...
|
| ڕه‌وشی چه‌ندین مانگرتو به‌ره‌و خراپی ده‌چیت |
ڕه‌وشی چه‌ندین مانگرتو به‌ره‌و خراپی ده‌چیت

به پێ راگه‌یاندنی کۆمیته‌ی پشتگیری له مانگرتنی زیندانیانی سیاسی و مه‌ده‌نیی کورد، ژیانی سێ که‌س له زیندانیانی مانگرتوو له زیندانی سه‌قز له مه‌ترسیدایه و پاش تێکچوونی باری ته‌ندروستی ئه‌و سێ که‌سه، گوازراونه‌ته‌وه بۆ نه‌خۆشخانه‌ی سوپای پاسداران.
به پێی هه‌واڵی کومیته‌ی پشتیوانی له مانگرتووانی سیاسی و مه‌ده‌نی کورد، باری ته‌ندروستیی ئه‌م سێ چالاکه سیاسییه زۆر ناله‌بار و مه‌ترسیداره
ئه‌و زیندانیانه که له رۆژی 5ێ خه‌رمانانه‌وه واتا 35 رۆژه مانیان له خواردن گرتووه ناوه‌کانیان به‌م شێوه‌یه‌یه:
1- عه‌بدوڵڵا حسێنی
2- خه‌لیل مسته‌فا ره‌جه‌ب
3- عارف عه‌بدوڵڵا زاده
خه‌لیل مسته‌فا ره‌جه‌ب، خه‌ڵکی عه‌فرینی رۆژئاوای کوردستانه.
|
| کومیته‌ی پشتیوانی له‌مانگرتوان/یه‌ته‌بوری /سوید |
کومیته‌ی پشتیوانی له‌مانگرتوان/یه‌ته‌بوری /سوید
له‌سه‌ر بانگه‌واز و داوای کومیته‌ی پشتیوانی له‌مانگرتوانی کوردی زیندانه‌کانی رژیمی ئیسلامی ئێران، رۆژی 27.09.2008 کۆمه‌ڵێک له کورده‌کانی دانیشتوی شاری یه‌ته‌بوری و ده‌وروبه‌ر به‌هانای بانگه‌وازه‌که‌وه هاتنه شوێنی دیاری کراو( به‌ر کتێبخانه‌ی گشتی Götaplatsen ). پاشان به هه‌ڵگرتنی دروشم و پلاکارت و لافیته‌کانی ئاماده‌کراو له‌لایه‌ن کومیته‌که‌وه، به دوپات کردنه‌وه‌ی دروشمگه‌لی " رژیمی ئیران تروریست دیکتاتور،خامنه‌ای دیکتاتور،رۆژنامه‌نوس خۆشه‌ویست،نا بۆ ئێعدام ئه‌رێ بۆ ئازادی، ئیتر به‌سه زوڵم و زۆر له‌کوردستان، به‌ره‌و مه‌یدانی گۆستاڤ ئادۆلف وه‌ڕێ که‌وتن . لافیته و پلاکارده‌کان که له‌سه‌ریان به سویدی نوسرابو "ئێمه سیاسه‌تی رژیمی ئێران دژ به رۆژنامه‌نوسانی کورد مه‌حکوم ده‌که‌ین،به‌س کرێت کوشتن و زه‌خت و زۆر له کوردستان"، سه‌رنجی خه‌ڵکێکی زۆری بۆ لای خۆی راده‌کێشا .پاش رێپێوانه‌که، ره‌سوڵ سه‌فه‌ریانی له‌لایه‌ن کومیته‌که‌وه سۆپاس و ماڵئاوای به‌شداربووانی کرد و پاشان پارچه شێعرێکی پێشکه‌ش کرد. دواجار کاک غه‌فور موحه‌مه‌دی ئه‌ندامی رێکخراوی مافی مرۆفی کوردستان، وتارێکی له‌سه‌ر مافی مرۆف له کوردستان و پێشێلکاری ئه‌و مافانه له لایه‌ن رژیمی ئێرانه‌وه پێشکه‌ش به ئاماده بووان کرد. له‌کۆتایدا داخوازینامه‌ی خۆپیشانده‌ران له لایه‌ن ره‌سوڵ سه‌فه‌ریانیه‌وه خوێندرایه‌وه ،که تێیدا وێڕای داکۆکی له داخوازیه ره‌واکانی مانگرتوان داوا له ئورگانه نێونه‌ته‌وه‌یه‌کان و ده‌وڵه‌تی سوید کرابوو که زه‌خت بخه‌نه سه‌ر رژیمی ئێران بۆ جێبه‌جێ کردنی داخوازییه ره‌واکانی مانگرتوان . ئه‌م داخوازینامه وه‌رده‌گێردرێته سه‌ر زمانی سوێدی و بۆ پارله‌مان و ده‌وڵه‌تی سوێد به‌ڕێ ده‌کرێت.کومیته‌ی پشتیوانی له مانگرتوان/یه‌ته‌بوری/ سوید
کومیته‌ی پشتیوانی له مانگرتوان/یه‌ته‌بوری/ سوید
|
| به به‌شداری نوێنه‌ری چاك له سویسرا، نوێنه‌رانی حزب و ڕێكخراوه كوردییه‌كان له گه‌ڵ په‌رله‌مان� |
 به به‌شداری نوێنه‌ری چاك له سویسرا، نوێنه‌رانی حزب و ڕێكخراوه كوردییه‌كان له گه‌ڵ په‌رله‌مانتارانی دۆستی كورد كۆبونه‌وه‌چاكنیوز
له چوارچێوه‌ی كۆبونه‌وه‌ی ساڵانه‌ی نوێنه‌رانی حزب و ڕێكخراوه كوردییه‌كان له‌گه‌ڵ گروپی په‌رله‌مانتارانی سویسری بۆ دۆستایه‌تی گه‌لی كورد، ڕۆژی چوارشه‌ممه ١/١٠/٢٠٠٨ سه‌عات ١ی پاشنیوه‌ڕۆ له نێو كۆشكی په‌رله‌مانی سویسرا كۆبونه‌وه‌یه‌كی فراوان ئه‌نجام درا، ئاماده‌بووانی لایه‌نی كوردی و نوێنه‌رانیان پێكهاتبوون له نوێنه‌رانی حزبه كوردستانییه‌كان له هه‌ر چوار پارچه‌ی كوردستاندا، نوێنه‌ری ناوه‌ندی چاكیش له كۆمیته‌ی سویسرا (هیوا ناسیح) ئاماده‌ی كۆبوونه‌وه‌كه بوو.
نوێنه‌رمان باسی له‌وه كرد، كه به جینۆسایدناساندنی كۆمه‌ڵكوژییه‌كانی ئه‌نفال و هه‌ڵه‌بجه بۆ گه‌لی كورد زۆر گرنگه وه گوتی، كه پاش ئه‌وه‌ی په‌رله‌مانی عێراق و دادگای باڵای عێراق و سه‌رۆكایه‌تی ئه‌و وڵاته به جینۆساید ناساندیان، داواكارین له حكومه‌ت و په‌رله‌مانی سویسریش پشتگیری ناساندنی بكه‌ن، وه‌ك چۆن به هه‌وڵی ناوه‌ندی چاك چه‌ندان حزب و په‌رله‌نتارانی ئه‌وروپی ئیمزایان كردوه |
| ناوه‌ندی چاك له كۆنفرانسی پارتی پارێزگارانی به‌ریتانیادا |
 ناوه‌ندی چاك له كۆنفرانسی پارتی پارێزگارانی به‌ریتانیادا
به‌هه‌مان شێوه‌ی كۆنفرانسی پارتی كرێكارانی به‌ریتانیا، ناوه‌ندی چاك/ به‌ریتانیا بڕیاری دا له كۆنفرانسی پارێزگارانیش به‌شدار بێت، بۆیه ڕۆژی شه‌ممه ڕێكه‌وتی 28/09/2008 له شاری بێرمنگهام، دووه‌م شاری به‌رتانیا، ژماره‌یه‌ك ئه‌ندامی ناوه‌ندی چاك/به‌ریتانیا كه له له‌نده‌ن و چه‌ند شوێنێكی تره‌وه چووبوون، توانیان ئاماده‌یی خۆیان له به‌رده‌م هۆڵی كۆنفرانسی پارتی پارێزگاراندا پیشان بده‌ن، له‌وێشدا له‌ڕۆژی یه‌كه‌مدا توانیمان به سه‌دان نامه‌ی تایبه‌ت به داواكاری بۆ ناساندنی ئه‌نفال وه‌كو جه‌نه‌ساید بڵاوبكه‌ینه‌وه و ژماره‌یه‌كی زۆریش دران به په‌رله‌مانتارانی پارێزگاران و وه‌زیرانی حكومه‌تی سێبه‌ر.
بێجگه له‌وه‌ش ئه‌ندامی چاك/ به‌ریتانیا عه‌دنان كۆچه‌ر توانی ڕاسته‌وخۆ له كۆنفرانسه‌كه به‌شدار بێت و له‌نزیكه‌وه په‌یوه‌ندی به ژماره‌یه‌ك وه‌زیرانی سێبه‌ر و په‌رله‌مانتارانه‌وه بكات، بێجگه له گفتوگۆكردن بۆ ماوه‌ی چاره‌كێك له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی ئه‌و حیزبه دێڤید كامیرۆن، توانی دانیشتنێك له‌گه‌ڵ وه‌زیری ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست دێڤد لیدینگتۆن (David Lidington) له‌حكومه‌تی سێبه‌ردا بكات و ڕاوبۆچوونه‌كان بگۆڕنه‌وه. له‌میانه‌ی قسه‌كانیشدا دێڤد پێی ڕاگه‌یاند كه له‌لایه‌ن حكومه‌تی هه‌رێمه‌وه بانگهێشت كراوه |
| له ئه‌سته‌مبۆلیش پشتگیری له‌مانگرتوانی زیندانی سیاسی ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان ده‌کرێت |
له ئه‌سته‌مبۆلیش پشتگیری له‌مانگرتوانی زیندانی سیاسی ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان ده‌کرێت
چاک نیوز
ئه‌مڕۆ سه‌دان کورد له‌تورکیا له شاری ئه‌ستمه‌بۆڵ چونه به‌رده‌م سه‌فاره‌تی ئێران و ناره‌زایه‌تی خۆیان د | |