|
|
ئامار |
میوان: 1
هیچ به‌کارهێنه‌رێک له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه
سه‌رجه‌م ئه‌ندامان:107
تازه‌ترین ئه‌ندام: handren
|
|
وێنه |
|
|
|
سۆران حه‌مه هه‌ڵسورِاوی چالاكی چاك و ئه‌ندامی ده‌سته‌ی نووسه‌رانی رِۆژنامه‌ی نگره سه‌لمان شه‌هیدكر |
 به‌داخ و په‌ژاره‌یه‌كی زۆره‌وه , هه‌واڵی تیرۆركردنی كاكه سۆران حه‌مه‌ی رِۆژنامه‌نووسی بویَر و هه‌ڵسورِاوی ناوه‌نده‌كه‌مان " ئه‌ندامی نووسینگه‌ی چاك له كه‌ركووك و ئه‌ندامی ده‌سته‌ی نووسه‌رانی رِۆژنامه‌ی نگره سه‌لمان و ئه‌ندامی لیژنه‌ی رِاگه‌یاندنی چاك و به‌رپرسی رِاگه‌یاندنی چاك له كه‌ركووكمان وپیَگه‌یشت . |
سۆران مامه حه‌مه شه‌هیدی ووڵاتێکی داگیرکراوه |
ب زووتنه‌وه‌ی ڕابوون وێڕای سه‌ره‌خۆشی له خۆمان و بنه‌ماڵه‌و هاوڕێ و هاوپیشه‌کانی شه‌هید سۆران، زۆر به‌توندی ئه‌م کاره‌ساته مه‌زنه ئیدانه ده‌که‌ین و به هه‌ڕه‌شه‌یه‌کی مه‌ترسیداری ده‌زانین بۆسه‌ر ڕۆژنامه‌گه‌ری سه‌ربه‌خۆو ئازاد و ده‌ستخستنه بینه‌قاقای ده‌نگه دلێر و ئازاکانیش قیرتاوکردنی ڕێگاکانه له‌به‌رده‌م بیرکۆڵه‌کانی سیاسه‌ت تا پیاوکوژو چه‌ته‌کانیان هه‌نگاوه‌کانیان خێراتر بکه‌ن بۆ تیرۆر‌و سه‌رکوتکردنی ده‌نگه جیاواز‌و سه‌ربه‌خۆکان،ده‌بێت ده‌سه‌ڵات باش له‌وڕاستیه تێ بگات باشووری کوردستان به‌گشتی و که‌رکوکیش به تایبه‌تی پێویستی به مرۆڤی وه‌ک سۆران و هاورێکانێتی نه‌ک ده‌سته و تاقم و بانده‌کان که له‌ژێر پاڵتۆی حیزبی‌دا کۆمه‌ڵگا ده‌دۆشن، دووریان ده‌خه‌نه‌وه له ژیانی مرۆڤانه که چه‌نده‌ها ساڵه خه‌وی پێوه ده‌بینن،باش بزانن متمانه‌تان لێ وه‌رده‌گرنه‌وه‌و سندوقه‌کانی ده‌نگ دان به‌خاڵی ده‌به‌نه‌وه باره‌گاکانتان، ده‌بێت ئه‌وه‌ش له‌یاد نه‌که‌ن که‌سانی وه‌ک سۆران ئه‌ڵقه‌ی به‌ستنه‌وه‌ی ئه‌و شۆڕشه به‌رده‌وامه‌ن که مامه ڕیشه‌و ئه‌نوه‌ر حه‌سه‌ن و ئازاد هه‌ورامی و مه‌لا ئاراس و مامۆستا جمهور و محێدین قه‌مبه‌ریو نازمی حه‌مه‌ی سڵێمانن و سۆران و سۆرانه‌کانی تر به‌ڕێوه‌ن وده‌ست به‌رداری نابن.
له سۆنگه‌ی به‌رپرسیارێتی مێژووه‌وه بزووتنه‌وه‌ی ڕابوون داواتان لێ ده‌کات پێش ئه‌وه‌ی پرسه‌ی سه‌رخۆشی بۆ که‌س و کاری شه‌هید سۆران بنێرن و گه‌ر ده‌تانه‌وێت په‌ریزتان پاکژ بکه‌ن، ده‌ست به‌جێ پشته ملی چڵکنی تاوانباران بگرن و فڕێیان ده‌نه ناو قه‌فه‌زی دادگاوه تا به‌سزای یاسایی خۆیان بگه‌ن.
یه‌کێتی نیشتمانی کوردستان _ بزوتنه‌وه‌ی ڕابوون
23-7-2008 |
هه‌ر لیَكۆڵینه‌وه‌یه‌ك سه‌باره‌ت به تیرۆركردنی شه‌هید سۆران له لایه‌ن ده‌زگاكانی هه‌ردوو پارتی ده |
هه‌ر لیَكۆڵینه‌وه‌یه‌ك سه‌باره‌ت به تیرۆركردنی شه‌هید سۆران له لایه‌ن ده‌زگاكانی هه‌ردوو پارتی ده‌سه‌ڵاتداره‌وه ئه‌نجام بدریَت , رِه‌تی ده‌كه‌ینه‌وه
چاكنیوز- تایبه‌ت
www.chaknews.com
شه‌وی 24-7-2008 به ئاماده‌بوونی زیاتر له 300 هاووڵاتی كورد له " نووسه‌ران , شاعیران , نویَنه‌ری رِیَكخراوه‌كانی كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی ,چالاكڤانی ژنان , یاساناسان , .... " له ژوری كوردستان یۆنایتید , هه‌موو به یه‌ك ده‌نگ داوایانكرد :
- هه‌ر لیَكۆڵینه‌وه‌یه‌ك ده‌زگا ئه‌منیه‌كانی هه‌ردوو پارتی ده‌سه‌ڵاتدار ئه‌نجامی بده‌ن له لای ئیَمه رِه‌تكراوه‌یه , چونكه ئه‌وان بیَلایه‌ن نین له قه‌زیه‌كه بۆ خۆیان گومانلیَكراون , ناتوانن له‌م دۆسیه‌یه‌دا حه‌كه‌م بن .
- ئیَمه ئیعتراف به ئه‌نجامگیری كاری ئه‌وان ناكه‌ین , له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌وان له‌م لیكۆڵینه‌وه‌یه ئامانجیان كۆنكردنی قه‌زیه‌كه‌و له باربردن و به لارِیَدا بردنیَتی .
هه‌ر بۆیه لیَره‌وه جاریَكی دیكه داوا ده‌كه‌ینه‌وه , هه‌ر لیَكۆڵینه‌وه‌یه‌ك لایه‌نیَكی نیَو نه‌ته‌وه‌یی " نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان , هیَزه هاوپه‌یمانه‌كان , پاریَزه‌رانی بیَسنوور و ناوه‌نده نیَونه‌ته‌وه‌ییه‌كانی مافی مرۆڤ و پاریَزه‌رانى ئازادی و كاری رِۆژنامه‌نووسی .... " ئه‌نجامی نه‌دات , ئه‌وا جیَی متمانه نی‌یه , ئه‌نجامه‌كه‌ی رِه‌تكراوه‌یه .
جاریَكی دیكه رِووی ده‌ممان ده‌كه‌ینه‌وه هه‌مووان ده‌نگی نارِه‌زایه‌تی هه‌ڵبرِن دژ به هه‌وڵه‌كانی گومانلیَكراوان بۆ له باربردنی هه‌وڵه‌كان , با كاكه سۆران دوا قوربانی ئازادی بیَت له كوردستان .
|
نه‌خیَر سه‌رۆكى هه‌ریم ته‌نیا ئاگادارى مه‌سرور و مه‌نسوره! |
له‌په‌راویَزى نوسینه‌كه‌ى له‌تیف فاتیح
كاك له‌تیف فاتیح نامه‌كه‌ى به‌رِیَزتانم له‌سایتى كوردستان نیوز خویَنده‌وه كه‌ئاراسته‌ى سه‌رۆكى هه‌ریَمت كردبوو پرسیارى ئه‌وه‌ى لیَ ده‌كه‌یت ئایا ئاگادارى كورِه‌كانیه‌تى له‌كه‌ركوك به‌رِیَزم من به‌بآ ئه‌وه‌ى ئینجازه له‌سه‌رۆكى هه‌ولیَر وه‌ربگرم وه‌ڵامت ده‌ده‌مه‌وه به‌رِیَزه‌كه‌م ئه‌وه‌ى تۆ پیَى ده‌ڵیَیت سه‌رۆكى هه‌ریَمى من ئه‌و له‌راستیدا ته‌نیا سه‌رۆكى هه‌ولیَره كه‌سیش به‌كورِى خۆى نازانیَت حه‌ز ده‌كه‌م ئه‌و رِاستیه باش بزانیت كاك له‌تیف باس له‌وه ده‌كه‌یت كه‌شه‌رِمان كردووه له‌پیَناو كه‌ركوك به‌رِیَزم دوورنیه ئه‌و برِیاره‌ى ئه‌نجومه‌نى نویَنه‌ران وه‌كو تۆمه‌ت بخریَته پاڵ ئیَوه كاك له‌تیف زۆر باس له‌وه ده‌كه‌یت ئه‌رآ سه‌رۆكى هه‌ریَم ئه‌تۆ بابى هه‌مووان نیت من جاریَكى تریش به‌به‌رِیَزت ده‌ڵیَم نه‌خیَر ئه‌و ته‌نیا بابى مه‌سرور و مه‌نسوره ئه‌وه رِاستیه‌كى حاشا هه‌ڵنه‌گره كاك له‌تیف باست له‌خه‌باتى باوكت كردووه كه‌پیَشمه‌رگه‌ى شۆرِشى ئه‌یلول بووه من زۆر حورمه‌تم هه‌یه بۆ خه‌باتى ئه‌و به‌ڵام براكه‌م سه‌رۆكى هه‌ولیَر ده‌ڵیَت شۆرِش ته‌نیا بارزانیه‌كان كردیان كاك له‌تیف نوسیووته كاك سۆران له‌گه‌رِه‌كیَكى ئارامى شارى كه‌ركوك تیرۆركرا ئه‌مه ماناى چى ده‌گه‌یه‌نیَت براى من ئه‌گه‌ر به‌وردى چاودیَرى كه‌ناڵه‌كانى سه‌رۆكى هه‌ولیَر بكه‌یت زۆرباش ده‌بینیت كه نه‌به‌چاك و نه‌به‌خراپ باسى كاك سۆرانیان نه‌كرد ته‌نیا رِادیۆى زاگرۆس ئه‌ویش ووتى پیَشتر په‌یامنیَرى رِۆژنامه‌ى كوردستان رِاپۆرت بوو كاك له‌تیف دریَژه به‌باسه‌كه‌ى ده‌دات و ده‌نوسیَت ئه‌رآ سه‌رۆكى هه‌ریَم جه‌رگت نایه‌شیَت نه‌خیَر ئه‌و هیچ گویَى لیَنیه و ده‌ڵیَت خۆ سۆران له(....)بنه‌ماڵه‌كه‌ى خۆم زیاترنیه براى ئه‌وانه جه‌رگیان رِه‌ش بووه بایه‌خ به‌كوشتنى كه‌س ناده‌ن له‌كۆتایى كاك له‌تیف نوسیویه‌تى ئیَمه له‌لقه‌كه‌ى خۆمان نزیكه‌ى [500]كه‌س ده‌بین له‌نه‌ته‌وه جیاجیاكانى كه‌ركوك و ناكریَت كه‌ركوك بده‌ینه ده‌ست رِه‌شه‌باى قه‌ده‌ر به‌رِیَزم له‌تیف فاتیح فه‌ره‌ج قسه‌كانى تۆ زۆر رِاست و رِه‌وان بوون زۆرییش جوان بوون به‌ڵام به‌رِیَزه‌كه‌م كاك له‌تیف ئه‌و جۆره قسانه هیچ بایه‌خیان نیه به‌لاى سه‌رۆكى هه‌ولیَره‌وه وه‌كو كه‌سیَكى كورد له‌ناخه‌وه هاوخه‌مى خۆم به‌به‌رِیَزتان له‌رِیَگه‌ى به‌رِیَزیشته‌وه به‌بنه‌ماڵه‌ى كاك سۆران رِاده‌گه‌یه‌نم داواكارم له‌خواى گه‌وره ئه‌وه ناخۆشى ئیَمه و ئیَوه بیَت...نه‌فره‌ت له‌بكوژانى سۆران مامه حه‌مه
نه‌فره‌ت له‌بكوژانى قه‌ڵه‌م
وریا مه‌لا ئه‌مین(هه‌ولیَر)
kurdh@yahoo.com |
ده‌سه‌ڵاتدارانی سوریا،محه‌مه‌د مو‌سا،سه‌رۆكی پارتی چه‌پی كوردی سوریای ده‌سگیركرد. |
رێكخراوی نیشتمانی بۆ مافی مرۆڤ له سوریا دوینێ له به‌یاننامه‌یه‌كدا ئاشكرایكرد ده‌سه‌ڵاتدارنی سوریا, رۆژی شه‌ممه محه‌مه‌د مو‌سا سكرتێری پارتی چه‌پی كوردی سوریایان له دیمه‌شق ده‌سگیركردوه.
هه‌روه‌ها له به‌یاننامه‌که‌دا هاتوه:چه‌ند جارێك محه‌مه‌د مو‌سا له شاری قامیشلی له‌لایه‌ن ئه‌منی سه‌ربازیه‌وه بانگ كراوه و دواجاریش پێی وتراوه كه سه‌ردانی لقی فه‌له‌ستینی موخابه‌راتی سوریا بكات له دیمه‌شق.دوای سه‌ردانی لقه‌که له رۆژی شه‌ممه‌ی رابردوودا ، له‌وێ ده‌سگیركراوه.
به‌گوێره‌ی به‌یاننامه‌كه له‌و لێپرسینه‌وانانه‌ی كه پێشتر له‌گه‌ڵ محه‌مه‌د مو‌سا كراوه ، زیاتر جه‌ختكراوه‌ته‌وه سه‌ر چالاكیه‌كانی ناوبراو له نێو پارته‌که‌ی خۆیدا و ئه‌و لێدوان و چاوپێكه‌وتنانه‌ی كه به‌م دواییه که له له‌گه‌ڵ،كه‌ناڵه ئاسمانیه عه‌ره‌بیه‌كاندا كردویه‌تی. مه‌كته‌بی سیاسی پارتی چه‌پی كوردی سوریاش له به‌یاننامه‌یه‌كدا داوایكردوه به زوترین كات سه‌رۆکی پارته‌که‌یان ئازاد بكرێت. |
سیاسه‌تمه‌داری کورد دکتۆر مه‌حمود عوسمان |
| سیاسه‌تمه‌داری کورد دکتۆر مه‌حمود عوسمان دوێنێ له لێدوانێکیدا بۆ ئاژانسی ئاکی ئیتالی گوتی:پێویسته سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان‌و پارتی دیموكراتی كوردستان چاو به‌هاوپه‌یمانێتییه سیاسیی‌و په‌رله‌مانیه‌كانیاندا بخشێننه‌وه. گوتیشی: په‌سه‌ندكردنی یاسای هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكان گورزێكی گورچكبڕه بۆ لیستی هاوپه‌یمانی کوردستان که دووه‌م لیسته له ناو ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی ئیراقیدا.ئه‌ندامی سه‌ربه‌خۆی لیستی هاوپه‌یمانی كوردستان دکتۆرمه‌حمود عوسمان له درێژه‌ی لێدوانه‌که‌یدا گوتی: ئه‌مرۆ هیچ لیست‌و حیزبێكمان نه‌دی له‌وانه‌ی كه‌هاوپه‌یمانمانن، پشتیوانیمان لێبكه‌ن. |
ده كورسی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركوك بۆ كورد و عه‌ره‌ب و توركمان ته‌رخان ده‌كرێت و كه‌مایه‌تییه |
ده‌قی مادده‌كه: یه‌كه‌م: دواخستنی هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركوك و قه‌زا و ناحیه‌كانی سه‌ری بۆ ماوه‌یه‌کی دیکه.دووه‌م: ده‌سه‌ڵات له هه‌موو ئاستێک‌دا دابه‌ش ده‌كرێت له‌نێوان پێكهاته سه‌ره‌كیه‌كانی شاره‌که به‌رێژه‌ی 32% بۆ هه‌ر یه‌ک له کورد،عه‌ره‌ب،تورکمان و4% بۆ مه‌سییحه‌كان.سێیه‌م : دۆسیه‌ی ئه‌منی پارێزگای كه‌ركوك ده‌خرێته ده‌ستی ئه‌و یه‌كه سه‌ربازیانه‌ی له باشوور و ناوه‌ڕاستی عێراقه‌وه ده‌هێنرێن. چواره‌م: پێكهێنانی لیژنه‌یه‌ك بۆ جێبه‌جێكردنی بڕگه‌ی (دووه‌م و ( پێنجه‌م) ی ماده‌که که هه‌ر پێكهاته‌یه‌ک له پێكهاته سه‌ره‌كیه‌كان به 4 ئه‌ندام به‌شداری تێدا ده‌که‌ن.پێنجه‌م : ئه‌ركه‌كانی لیژنه‌كه: 1- دانانی میكانیزمێك بۆ دابه‌شكردنی ده‌سه‌ڵاتی پارێزگاکه.2-دیاریكردنی ده‌سترێژیه‌کان بۆسه‌ر موڵكه گشتی و تایبه‌ته‌كان و دانیشتوانیه‌كانی پارێزگاکه.3-لیژنه‌كه راسپارده‌كانی به‌رزده‌كاته‌وه بۆ كۆمسیۆنی سه‌ربه‌خۆی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌كان بۆ دانان و نوێكردنه‌وه‌ی تۆماری ده‌نگده‌ران به‌گوێره‌ی ئه‌و ده‌رنجامانه‌ی لیژنه‌كه پێی گه‌یشتوون.4- هه‌ڵبژاردنه‌كانی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركوك ئه‌نجام نادرێت تا ئه‌وه کاته‌ی لیژنه‌كه سه‌رجه‌م ئه‌و راسپارده و ده‌ره‌نجامانه بۆ ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران به‌رزده‌کاته‌وه و میكانیزمێك دیاریده‌كات.شه‌شه‌م: حكومه‌تی فیدراڵی ئاسایش و خه‌رجی لێژنه‌که دابین ده‌کات.حه‌وته‌م: له‌كاتی رێگری كردن یان جێه‌جێنه‌كردنی پێكهێنانی لیژنه‌كه یان جێه‌جێنه‌كردنی بڕیاره‌كان و راسپارده‌كانی ده‌ستده‌كرێت به ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكه به‌پێی رێژه‌ی (10) كورسی بۆ هه‌ریه‌ك له پیكهێنه‌ره سه‌ره‌كیه‌كه‌و (2) كورسی بۆ كه‌مایه‌تیه‌كان له به‌روارێك كه ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران له واده‌یه‌ك كه له 31/12/2008 تێنه‌په‌ڕێت.هه‌شته‌م: ناکرێ ئه‌م ماده‌یه به‌ش به‌ش و جێبه‌جێ بکرێت و ، کار به هیچ ده‌قێك ناكرێت که پێچه‌وانه‌ی ئه‌حكامه‌كانی ئه‌و ماده‌یه بێت. |
په‌ڕله‌مانی کوردستان کۆبونه‌وه‌یه‌کی نائاسایی به‌ست. |
له کۆبوونه‌وه‌که‌دا سه‌رۆکی په‌رله‌مانی کوردستان عه‌دنان موفتی په‌سه‌ندکردنی یاساکه‌ی به کوده‌تای دژ به ده‌ستور و دیمۆکراتیه‌ت و به پێشێل کردنی په‌یره‌وی ناوخۆی په‌رله‌مانی ئیراقی له قه‌له‌مدا.
گوتیشی: به هیچ شێوه‌یه‌ک گه‌لی کوردستان و گه‌لی ئیراق و دیمۆکراتخوازان بریاره‌که په‌سه‌ند ناکه‌ن،چونکه ئه‌و بریاره, نه‌ک کێشه‌کانی ولات چاره‌سه‌ر ناکات, به‌لکو قوڵتریان ده‌کاته‌وه و، گه‌ڕانه‌وه‌یه بۆ دواوه و دابه‌شکردنی کۆمه‌لگای ئیراقه و مه‌ترسیه له سه‌ر ده‌وله‌تی ئیراق.گوتیشی: من به ناوی گه‌لی کوردستانه‌وه په‌سه‌ندکردنی پرۆژه یاساکه ره‌ت ده‌که‌مه‌وه.له لا‌یه‌کی دیکه‌وه دره‌نگانێکی شه‌و،سه‌رۆکایه‌تی هه‌رێمیش له به‌یاننامه‌یه‌ک دا، په‌سه‌ندکردنی بریاره‌که‌ی پرۆتستۆ کرد و به کوده‌تا له قه‌ڵه‌می دا.له به‌یاننامه‌که‌دا جه‌ختی کردۆته‌وه ئه‌گه‌ر بارودۆخه‌که وا بڕوات ئه‌وا چاو به په‌یوه‌ند و هاوپه‌یمانێتیان له‌گه‌ڵ لایه‌نه ئێراقیه‌کاندا ده‌خشێننه‌وه. |
له ئنگلیستان ناڕه‌زایه‌تی ئه نجامدرا |
له چالاکیه‌که‌دا داوایان له هێزه نێونه‌ته‌وه‌ییه‌کان کرد، که دژ به له‌سێداره‌دان و هێرشه‌کانی سه‌ر گه‌لی کورد هه‌ڵوێستیان هه‌بێت و بێده‌نگ نه‌بن.به ئامانجی پرۆتۆسته‌کردنی له‌سێداره‌دانی مامۆستای کورد فه‌رزاد که‌مانگه‌ر و پارێزه‌ری مافی مرۆف عه‌لی حه‌یده‌ریان و، فه‌رهاد وه‌کیلی له‌به‌رده‌م باڵوێزخانه‌ی ئێران له له‌نده‌ن چالاکییه‌ک ئه‌نجام درا.له چالاکیه‌که‌دا وێنه‌ی ئه که‌سانه‌ی که سزای له‌سێداره‌دانیان به‌سه‌ردا سه‌پاوه به‌رزکرایه‌وه و داواکرا که زیندانیانی سیاسی هه‌رچی زوتره ئازاد بکرێن. له‌وێ به‌یاننامه‌یه‌ک خوێندرایه‌وه که تیایدا ئاماژه به پێشێلکاریه‌کانی مافی مرۆڤ له ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان و ئێران‌دا کرا.له هه‌مانکاتدا ئاماژه به‌وه درا که له‌سێداره‌دانی لایه‌نگرانی بزوتنه‌وه‌ی ئازادیخوازی گه‌لی کورد له رۆژهه‌ڵاتی کوردستان هه‌تا دێ زیاد ده‌کات.له کۆتاییدا نامه‌یه‌ک له‌و باره‌یه‌وه درایه باڵوێزخانه‌که ،به‌لام کاربه‌ده‌ستانی ئاماده‌نه‌بون وه‌ریگرن. |
پاش ڕێککه‌وتن له‌گه‌ڵ حکومه‌تی سوریادا، ئه‌ڵمانیا په‌نابه‌رانی كورد راده‌ستی سوریا ده‌كاته‌وه. |
ئه‌ڵمانیا ئه‌و په‌نابه‌ره كوردانه‌ى رۆژاواى كوردستانیان جێهێشتووه‌و چوونه‌ته ئه‌ڵمانیا‌و مافى په‌نابه‌ریان وه‌رنه‌گرتووه راده‌ستى حكومه‌تى سووریا ده‌كاته‌وه.هه‌فته‌ی رابردوو وڵفگانگ سچوابڵ، وه‌زیری ناوخۆی ئه‌ڵمانیا و به‌سام عه‌بدولمه‌جید، وه‌زیرى ناوخۆى سوریا له به‌رلین په‌یماننامه‌یه‌كی هاریكارییان مۆركربوو.
به‌پێی ئه‌و په‌یماننامه‌یه هه‌ر كوردێكى رۆژئاواى كوردستان مافى په‌نابه‌رى له ئه‌ڵمانیا نه‌درێتێ راده‌ستى سووریا ده‌كرێته‌وه.شایه‌نی باسه، نزیكه‌ى 7 هه‌زار په‌نابه‌رى سوورى له ئه‌ڵمانیا ده‌ژین كه زۆرینه‌یان كوردن، پێشتر ئه‌ڵمانیا ده‌یویست بیانگه‌ڕِێنێته‌وه بۆ سوریا، به‌ڵام ده‌وڵه‌تی سوریا قبووڵی نه‌ده‌كرد.
|
كۆمه‌ڵه‌ی قوربانیان "با هه‌ڵه‌بجه‌و ئه‌نفال دووباره نه‌بنه‌وه" |
كۆمه‌ڵه‌ی قوربانیانی كیمیابارانی هه‌ڵه‌بجه، بڕیاره‌كه‌ی په‌رله‌مانی عێراق سه‌باره‌ت به‌هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكان‌و مادده‌ی 24ی تایبه‌ت به‌پارێزگای كه‌ركوك به (پێشلێكاری ده‌ستوور) ناوده‌به‌ن‌و ده‌ڵێن "نامانه‌وێت هه‌ڵه‌بجه‌و ئه‌نفالێكی تر دووباره ببنه‌وه".
خه‌بات نه‌وزاد، ئاوێنه: له‌به‌یاننامه‌یه‌كی كۆمه‌ڵه‌ی قوربانیانی كیمیابارانی هه‌ڵه‌بجه، كه ئه‌مڕۆ (چوارشه‌ممه) وێنه‌یه‌كی بۆ سایتی ئاوێنه نێردراوه، په‌سه‌ندكردنی ئه‌و بڕیاره‌ی په‌رله‌مانی عێراق سه‌باره‌ت به‌هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكان‌و مادده‌ی 24ی تایبه‌ت به‌پارێزگای كه‌ركوك به"نادروست" ناوده‌به‌ن‌و ده‌ڵێن "ده‌مانه‌وێت جارێكی‌تر ئه‌نفال‌و كیمیاباران دووباره نه‌كرێنه‌وه، به‌ڵام به‌داخه‌وه ئه‌وه‌ی ڕۆژی 22/7 له‌په‌رله‌مانی عێراق ڕوویدا، پێشێلكاری ته‌واوی ده‌ستوری عێراقییه كه به‌شی زۆری عێراقیه‌كان ده‌نگیان بۆ داوه".
|
ناوه‌ندی كاری هاوبه‌شى رِیَكخراوه‌كانی گه‌رمیان بلاَوكراوه‌یه‌ك ده‌رده‌كات |
تایبه‌ت-چاك نیوز
هونه‌ر گه‌رمیانى: رِوَژی سیَ شه‌ممه رِیَكه‌وتی 22/7/2008 ناوه‌ندی كاری هاوبه‌شى رِیَكخراوه‌كانی سنوورى گه‌رمیان به‌بۆنه‌ى ساڵیادی دامه‌زراندنیانه‌وه كه چوار ساڵ به‌سه‌رى دا تیَده‌په‌رِیَت بلاَوكراوه‌یه‌كیان ده‌ركرد له ناوچه‌ى گه‌رمیان ،كه تیایدا چه‌ندین دید و بۆچوونی خه‌ڵك سه‌باره‌ت كار‌و كاریگه‌رى رِیَكخراوه‌كه‌یان بلاَو كردووه‌ته‌وه له‌ناوچه‌ى گه‌رمیاندا،چه‌ندین چالاكی جۆراو جۆر‌و كار‌و چالاكیان له‌ماوه‌ی ئه‌و چه‌ند ساڵی رِابردوودا خراوه‌ته به‌رده‌م خویَنه‌ران، هاوكات له رِوَژنامه‌ی (گه‌رمیانی ئه‌مرِوَ)دا كه‌رِوَژنامه‌یه‌كی ئه‌هلییه سه‌ربه‌خۆیه پوختیَك له چالاكییه‌كانی ئه‌و ناوه‌نده‌ی بلاَو كردووه‌ته‌وه،ئه‌وه‌ی شایانی باسه ئه‌و ناوه‌نده‌ى ریَكخراوى ناوبراوه له (11) یازده رِیَكخراوى لاوان و ژنان و قوتابیان و كۆمه‌ڵگاى مه‌ده‌نى ناوچه‌ى گه‌رمیان پیَكهاتووه‌و له‌ماوه‌ی سالاَنی رِابردوودا توانیویانه خزمه‌تیَكی باشی چین و تویَژه‌كانی ده‌ڤه‌ری گه‌رمیان بكه‌ن. چه‌ندان گه‌نده‌ڵى و دیارده‌ى نابه‌جیَى ده‌زگاكانى حكومه‌تى هه‌ریَمى كوردستان له ناوچه‌ى گه‌رمیان ئاشكرا بكه‌ن و بۆ هاولاَتیانى ناوچه‌كه رِوون بكه‌نه‌وه به‌لاَم تاوه‌كو ئیَستا به‌رپرسان كاره‌كانى ئه‌م ریَكخراوه په‌سه‌ند ناكات و بۆیه گه‌نده‌ڵیه‌كان به‌ره‌و زیاد بوون ده‌رِوات نه‌ك كه‌م بوونه‌وه و نه‌هشتنى. |
كۆبونه‌وه‌ی گشتی چاك له پاڵتاك |
بهمشیَوهیه هه‌موو ئه‌ندامان و هه‌ڵسورِاوانی ناوه‌ندی چاك ئاگادار ده‌كه‌ینه‌وه , كه رِۆژی پیَنجشه‌ممه 24-7 كۆبونه‌وه‌ی گشتی ناوه‌ندی چاك ئه‌نجام ده‌دریَت , ئه‌و بابه‌تانه‌ی قسه‌یان له‌سه‌ر ده‌كریَت :
- شه‌هید كردنی كاكه سۆران و هه‌نگاوه عه‌مه‌لیه‌كان بۆ ئاشكرا كردن و دادگاییگه‌یاندنی تاوانكاران .
- هه‌ڵویَستی چاك له ئاست كه‌ركووك و شكستی كورد له به‌غدا .
پیَنجشه‌ممه 24-7-2008
كاتژمیَر 9 ی شه‌و بۆ 11 .
پاڵتاك ژوری ناوه‌ندی هه‌ڵه‌بجه چاك nawandi halabja chak
ناوه‌ندی چاك
23-7-2008
www.chaknews.com
www.chak.be
|
باڵوێزخانه‌ی ئه‌مریكا له‌به‌غدا كوشتنی سۆران مامه حه‌مه ئیدانه ده‌كات |
كوردستانیوز :
له‌لایه‌ن سه‌رۆك تیمی ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی پارێزگای كه‌ركوك هاوه‌رد كیگان و جێگری سه‌رۆك تیمی تیمی ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی هه‌رێمی له هه‌ولێر لوسی تاملین سه‌باره‌ت به كوشتنی رۆژنامه‌نوسی گۆڤاری لڤین سۆران حه‌مه له كه‌ركوك.
هه‌واڵی كوشتنی رۆژنامه‌نووسی گۆڤاری لڤین سۆران حه‌مه به‌و شێوازه ترسنۆكانه‌یه به قوڵی غه‌مباری كردین كه له به‌رده‌م ماڵی خۆیاندا له ئێواره‌ی 21/7 له كه‌ركوك ئه‌نجامدرا و خۆمان ده‌خه‌ینه پاڵ خه‌ڵی عێراق له به توندی ئیدانه‌كردنی ئه‌م په‌لاماره وه‌حشی و بێ مانایه‌دا. وڵاته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا پرسه و سه‌ره‌خۆشی و پشتگیری خۆی ئاراسته‌ی كه‌سوكاری سۆران و هاوڕێ و هاوكارانی ده‌كات.
گیان له‌ده‌ستدانی تراژیدیانه‌ی سۆران بیرهێنه‌ره‌وه‌یه‌كی ئه‌و رادده‌ی توندوتیژیه‌یه كه دوژمنانی دیموكراسی به‌ره‌وپیری ده‌چن له پێناو هێرش كردنه سه‌ر میدیایه‌كی ئازاد و سه‌ربه‌خۆ و زیندوو. وڵاته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا به‌رده‌وام ده‌بێت له پێشكه‌شكردنی پشتگیری به‌هێزی خۆی له رۆژنامه‌نوسیی سه‌ربه‌خۆ له عێراقدا و به‌رده‌وام ده‌بێت بۆ ئه‌وه‌ی له نزیكه‌وه ئیش له‌گه‌ڵ سه‌ركردایه‌تیه‌كه‌یدا بكات بۆ مسۆگه‌ركردنی ژینگه‌یه‌ك كه تیایدا میدیای سه‌ربه‌خۆ نه‌شونما بكات. |
بكوژانی سۆران مامه حه‌مه مه‌حكوم ده‌كه‌ین ... كوردستان راپۆرت |
وێرای پرسه و سه‌ره‌خۆشیمان له‌كه‌سوكاری شه‌هیدی رۆژنامه‌نووسی سۆران مامه حه‌مه كه‌شه‌وی 21/7 به‌ده‌ستێكی ره‌شی نادیار له‌به‌رده‌م ماڵه‌كه‌ی خۆیدا تیرۆر كرا، هه‌موو ئه‌وكه‌سانه‌ش مه‌حكوم ده‌كه‌ین كه‌رۆژنامه‌نووس ده‌كه‌نه ئامانجی گلاوی خۆیان و له‌قه‌ڵه‌می رۆژنامه‌نووسانی ئازاد ده‌ترسن، ئێمه‌له‌ستافی رۆژنامه‌ی كوردستان راپۆرت، ئه‌م جۆره تیرۆره به‌مه‌ترسیه‌كی گه‌وره ده‌بینین بۆسه‌ر ئازادی رۆژنامه‌گه‌ری و ئه‌منیه‌تی رۆژنامه‌نووس له‌ته‌واوی كوردستان به‌گشتی و كه‌ركوك به‌تایبه‌تی، هه‌روه‌ها داواش له‌هه‌موو رێكخراوه‌كانی داكۆكی كار له‌ئازادی رۆژنامه‌گه‌ری و رۆژنامه‌نووسانی بی سنوور و سه‌ندیكای رۆژنامه‌نووسانی كوردستان و ده‌سه‌ڵات و حكومه‌ت و ته‌واوی میدیای كوردی ده‌كه‌ین كه‌ئه‌مه به‌زه‌نگێكی خه‌ته‌رناك بزانن و لێكۆڵینه‌وه‌ی جدی له‌سه‌ر بكرێت و تیرۆرستانیش بدرێنه دادگا، هه‌وڵیش ده‌ده‌ین كاروانی كاكه سۆران درێژه پێبده‌ین و به‌وه‌فابین به‌رامبه‌ر خۆی و بنه‌ماڵه‌كه‌ی و قه‌ڵه‌مه‌كه‌ی له‌بیر نه‌كه‌ین... |
كۆمیته‌ی به‌رگری له رۆژنامه‌نووسان ئیدانه‌ی كوشتنی به‌رپرسی نوسینگه‌ی كه‌ركوكی لڤین ده‌كات |
رۆبه‌رت ماهۆنی، جێگری به‌ڕێوه‌به‌ری كۆمیته‌ی به‌رگری له رۆژنامه‌نووسان، وتی، "كوشتنی سۆران مامه حه‌مه جارێكی تر ئه‌و مه‌ترسیانه ده‌رده‌خات كه رۆژنامه‌نووسان له عێراقدا رووبه‌رووی ده‌بنه‌وه." هه‌روه‌ها وتیشی، "واپێده‌چێت كه كوشتنه‌كه‌ی بۆ بێده‌نگ كردنی راپۆرتكردنی ره‌خنه‌ئامێزانه‌بێت له هه‌رێمێكدا كه تیایدا رۆژنامه‌نووسانی سه‌ربه‌خۆ هه‌وڵده‌ده‌ن جێ پێی خۆیان بكه‌نه‌وه. داوا له به‌رپرسان ئه‌كه‌ین هه‌رچی له توانایاندا هه‌یه بیكه‌ن بۆ دۆزینه‌وه‌ی بكوژانی سۆران مامه حه‌مه و بیانخه‌نه به‌رده‌م دادگا."
رووداوی كوشتنی سۆران له ده‌وروبه‌ری سه‌عات نۆی شه‌ودا روویدا له گه‌ره‌كی شۆرجه، كه به گه‌ره‌كێكی تاڕاده‌یه‌ك ئارام ناسراوه. راپۆرته سه‌ره‌تاییه‌كان جیاوازبوون له‌وه‌ی كه چه‌ند فیشه‌ك نراوه به سۆرانه‌وه. به‌پێی وته‌ی چه‌ند رۆژنامه‌نووسێكی كه‌ركوك چه‌كداره‌كان ئۆتۆمبیلێكی بی ئێم ده‌بلیو یان پێبوه.
|
په‌یامنێرانی بێ‌سنور ئیدانه‌ی كوشتنی سۆران مامه حه‌مه ده‌كات |
په‌یامنێرانی بێ‌سنور به‌توندی ئیدانه‌ی تیرۆر كردنی سۆران مامه حه‌مه ده‌كات كه‌له گۆڤاری لڤین كاری ڕۆژنامه‌وانی كردووه‌و له 21.7.2008 له‌به‌رده‌م ماڵه‌كه‌ی خۆیدا له‌كه‌ركوك كوژراوه‌و هاوڕێكانی ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كه‌ن كه‌به‌هۆی ئاماده كردنی چه‌ند ڕاپۆرتێكه‌وه ڕوبه‌ڕوی هه‌ڕه‌شه‌ی كوشتن بۆته‌وه.
ڕێكخراوی ناوبراو داوا له‌ده‌سه‌ڵاتدارێتی كوردستان ده‌كات لێكۆڵینه‌وه‌ی قوڵ‌و خێرا بكات له‌تیرۆر كردنی ئه‌و ڕۆژنامه‌نوسه‌داو ئه‌و 4 كه‌سه بداته دادگا كه‌به‌شداری كوشتنی سۆران مامه حه‌مه‌یان كردووه‌و به‌ئۆتۆمبیلێكی جۆری بی ئێم هه‌ڵهاتوون.
به‌كوشتنی سۆران مامه حه‌مه ژماره‌ی ڕۆژنامه‌نوسانی كوژراو له‌عێراق له‌پاش ساڵی 2003 گه‌یشتۆته 217 ڕۆژنامه‌نوس كه 13 یان له‌كه‌ركوكدا بووه.
|
تیرۆركردنى رۆژنامه‌نوس(سۆران مامه‌حه‌مه) نوسینگه‌ى كه‌ركوك (چاك) |
 لیَره‌وه داوا له ده‌سه‌لاَتى كوردى و لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان ده‌كه‌ین هه‌رچى زووه لیَپیَچینه‌وه له تیرۆركردنى (سۆران مامه حه‌مه)بكه‌ن ء بكوژان ء ئه‌نجامده‌رانى ئه‌و تاوانه بده‌نه دادگایه‌كى ئاشكرا‌و عادیلانه.. بیَده‌نگبوون له كاره تیرۆریستییه‌كانى ئه‌و ده‌سته‌و تاقمانه ماناى ئه‌وه‌یه هه‌موو لایه‌ك پشكیان هه‌یه تیایدا، چونكه ئه‌م ده‌نگه جیاواز‌و سه‌ربه‌خۆیانه ده‌نگى شه‌قام ء میلله‌تن، بۆیه "جام كه پرِ بوو لیَى ده‌رِژیَت".
نوسینگه‌ى كه‌ركوك
ناوه‌ندى هه‌ڵه‌بجه دژ به ئه‌نفال و ژینۆسایدى گه‌لى كورد(چاك)
22/7/2008
www.chak.be
www.chaknews.com |
که‌مپینی مه‌ڵبه‌ندیی پیشمه‌رگه دیرینه‌کان له‌پاڵتاک |
که‌مپینی پشتیوانی کردنی له‌قه‌له‌مه ئازده‌کان له مه‌ڵبندی پیشمه‌رگه دیرینه‌کان له‌پالتاک تیرۆرکردنی رۆژنامه‌نووس وئه‌ندامی کارای ریکخراوی چاک شه‌هید سۆران ئیدانه‌ده‌کات.ئیمه‌به‌ناوی سه‌رجه‌م ئه‌ندامانی که‌مپین ۆیرای هاوخه‌می خۆمان بۆ بنه‌ماله‌یی کاکه‌سۆران سه‌رجه‌م هاوری هه‌ڤاڵانی له‌گۆڤاری لڤیین له‌هه‌مان کاتدائه‌م کاره تیرورستیه شه‌رمه‌زارده‌که‌ین .نووسه‌ران خاوه‌ن قه‌له‌مه‌ئازاده‌کانی نیشتیمان له ناوه‌وه‌وده‌ره‌وه‌یی وولات ئیمه ده‌میکه هه‌ستمان به‌م خه‌تره‌کردووه‌که‌رۆژنامه ئازاده‌کان لیره‌وله‌وی هه‌ڕه‌شه‌یی سه‌رکوت کردنیان لی ده‌کری ته‌نها له‌پیناوی ئازادی قه‌له‌مدا سۆرانیش باجه‌که‌یی دا.بۆیه‌ئیمه له‌که‌مپیین بیده‌نگ نابیین له‌به‌رامبه‌ر ئه‌م ڕه‌شه‌کوژییه داواش له‌ده‌سته‌ڵادارانیی هه‌ریم ده‌که‌یین به‌زوتریین کات له‌هه‌وڵیی ده‌ستگیرکردنی بکوژانیی شه‌هید سۆراند بن.بژی رۆژنامه‌و قه‌ڵه‌مه بویره‌کانی نه‌ته‌وه .سه‌روه‌ریی بۆ شه‌هید سۆران سه‌رجه‌م شه‌هیدانی رۆژنامه‌نووس. |
له‌ڕێگه‌ی كوشتنه‌وه هه‌وڵ بۆ ده‌مكوتكردنی رۆژنامه‌نووسان ده‌درێت |
 پلانه‌كه به‌رنامه بۆ دارێژراو بووه
له‌وكاته‌ی ئه‌و چه‌كدارانه ده‌چنه سه‌ر ماڵی سۆران، ته‌نها دوو براژنی‌و خوشكێكی له‌ماڵ بوون، نه‌دایك‌و له‌كۆی سێ براش هیچیان له‌ماڵ نه‌بوون، ئه‌مه‌ش وای له‌كه‌سوكاری سۆران كردووه، بڵێن»به‌رنامه‌و پلانی كوشتنی سۆران زیاتر له‌مانگێك بووه».
فه‌رمان مامه حه‌مه یه‌كێك له‌براكانی سۆران به‌هاوڵاتیی وت»ئه‌و كه‌سانه زانیویانه دایكم‌و براكانم كه‌سیان له‌ماڵ نین، بۆیه ئه‌وه‌شیان به‌فرسه‌تێك زانیوه‌و له‌وكاته‌دا چوونه‌ته سه‌ر ماڵمان».
ئه‌وه‌شی وت زانیویانه سۆران ده‌رگاكه ده‌كاته‌وه‌و كه‌ده‌رگاكه‌ی كردووه‌ته‌وه ئه‌ویش راسته‌وخۆ هاواری هێنانی چه‌كی كردووه، به‌ڵام پێش ئه‌وه‌ی چه‌كی بۆ بێنن لێیانداوه‌و تیرۆریان كردووه.
سۆران مامه حه‌مه پێشووتر چه‌ند جارێك له‌رێگه‌ی مۆبایله‌وه هه‌ڕه‌شه‌ی لێكراوه‌و ئه‌ویش لقی كه‌ركوكی سه‌ندیكای رۆژنامه‌نووسانی كوردستانی ئاگادار كردووه‌ته‌وه‌و ئه‌و ژماره‌یه‌شی پێداون كه‌هه‌ڕه‌شه‌ی لێكردووه. له‌وكاته‌شه‌وه به‌پێی وته‌ی كه‌سوكاری له‌ژێر چاودێری‌و پلانی ئه‌و كه‌سانه دابووه. |
"پشتگیری میدیای سه‌ربه‌خۆ ده‌كه‌ین" باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مریكا: كوشتنی سۆران مامه حه‌مه به‌رب |
له‌به‌یاننامه‌یه‌كدا باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مریكا له‌به‌غداد كوشتنی سۆران مامه حه‌مه رۆژنامه‌نوسی لڤین له‌كه‌ركوك ئیدانه ده‌كات و به‌كوشتنێكی ترسنۆكانه‌و به‌به‌ربه‌ریه‌تی ناوبردووه، هاوكات پشتگیری ئه‌مریكای بۆ میدیای ئه‌هلی و سه‌ربه‌خۆ دووپاتكرده‌وه.له‌به‌یاننامه‌یه‌كدا باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مریكا له‌به‌غداد رۆژی 22/7 بڵاوكراوه‌ته‌وه، نیگه‌رانی خۆی ده‌بڕیوه له‌كوشتنی رۆژنامه‌نوس سۆران مامه‌حه‌مه و ئه‌و كاره‌ی ئیدانه كردووه.
به‌یاننامه‌كه كه‌وێنه‌یه‌كی ده‌ست هاوڵاتی كه‌وتووه هاتووه"له‌عێراق خه‌مباری خۆمان بۆ كوشتنی رۆژنامه‌نوسی گۆڤاری لڤین كه‌له‌به‌رده‌م ماڵه‌كه‌ی خۆیدا له‌كه‌ركوك به‌شێوه‌یه‌كی ترسنۆكانه كوژرا راده‌گه‌یه‌نین، به‌توندی ئیدانه‌ی ئه‌م شێوه به‌ربه‌رییه ده‌كه‌ین".
|
تیمێكی كورد به‌شداری هه‌ڵدانه‌وه‌ی گۆڕه‌به‌كۆمه‌ڵه‌كان له عیراق ده‌كات |
ئاسۆ- زانا ئه‌حمه‌د، سالم حه‌مه‌خان
له‌مه‌ودوا بۆ هه‌ڵدانه‌وه‌ی هه‌ر گۆڕێك، تیمێكی پسپۆڕی كورد به‌شداری هه‌ڵدانه‌وه‌ی گۆڕه‌به‌كۆمه‌ڵه‌كان ده‌كات و به‌رپرسێكی باڵای وه‌زاره‌تی كاروباری شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوه‌كانی هه‌رێمی كوردستان ئاماژه به‌وه ده‌كات كه له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تی مافی مرۆڤی عیراق گه‌یشتوونه‌ته ڕێككه‌وتنێك بۆئه‌وه‌ی له‌كاتی سه‌ردانیان بۆ هه‌ڵدانه‌وه‌ی گۆڕه‌به‌كۆمه‌ڵه‌كانی هه‌ر ناوچه‌یه‌ك، ئه‌منییه‌تیان بپارێزن.
ئه‌نوه‌ر عومه‌ر لێپرسراوی گۆڕه‌به‌كۆمه‌ڵه‌كان له وه‌زاره‌تی كاروباری شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوه‌كانی كوردستان له لێدوانێكدا به ئاسۆی ڕاگه‌یاند؛ "له‌مه‌ودوا بۆ هه‌ڵدانه‌وه‌ی گۆڕه‌به‌كۆمه‌ڵه‌كان له سه‌رتاسه‌ری عیراقدا تیمێكی وه‌زاره‌تی ئێمه به‌شداریی هه‌ڵدانه‌وه‌یان ده‌كات".
وتیشی: "له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تی مافی مرۆڤی عیراق ئه‌م مه‌سه‌له‌یه‌مان یه‌كلاكردۆته‌وه".
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد "هه‌رچه‌نده ئه‌مه كارێكی قورسه به‌تایبه‌ت له‌ڕووی ئه‌منییه‌وه، به‌ڵام ناكرێت له هه‌ڵدانه‌وه‌ی گۆڕه‌به‌كۆمه‌ڵه‌كاندا تیمی كوردی به‌شدار نه‌بن، له كاتێكدا زۆربه‌ی قوربانییه‌كان كوردن، بۆیه وه‌زاره‌تی مافی مرۆڤی عیراق هه‌موو به‌ڵێنێكیان داوه كه هاوكاریی تیمه‌كه‌ی ئێمه بكه‌ن له‌ڕووی ئه‌منییه‌وه". |
داوای لێكۆڵینه‌وه‌ی عیراقی و نێوده‌وڵه‌تی له تیرۆركردنی ڕۆژنامه‌نووس سۆران مامه‌حه‌مه ده‌كرێت |
ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌ش كرد كه "لیژنه‌ی داكۆكی كردن له ئازادی ڕۆژنامه‌نووسی و مافی ڕۆژنامه‌نووسانی سه‌ندیكای ڕۆژنامه‌نووسانی كوردستان له ڕاپۆرتی شه‌ش مانگی خۆیدا كه له 30/6/2008 بڵاوی كرده‌وه له بڕگه‌ی (2)ی ته‌وه‌ری هه‌ڕه‌شه‌كردن له ڕۆژنامه‌نووساندا"، ئاماژه‌ی به‌وه‌كردووه كه "ڕۆژنامه‌نووس (سۆران مامه‌حه‌مه) له 15/5/2008 به ژماره مۆبایلی (07705972015) هه‌ڕه‌شه‌ی لێكراوه". ئێمه له ئه‌نجومه‌نی سه‌ندیكای ڕۆژنامه‌نووسانی كوردستان لقی كه‌ركوكی سه‌ندیكای ڕۆژنامه‌نووسانی كوردستان به‌توندی ئیدانه‌ی تیرۆركردنی ئه‌و ڕۆژنامه‌نووسه ده‌كه‌ین، له‌تیف فاتیح فه‌ره‌ج به‌رپرسی لقی كه‌ركوكی سه‌ندیكای ڕۆژنامه‌نووسانی كوردستان به ئاسۆی ڕاگه‌یاند؛ "شه‌هیدبوونی ئه‌م ڕۆژنامه‌نووسه كارێكی تیرۆرستییه، وه‌كو سه‌ندیكای ڕۆژنامه‌نووسان ئیدانه‌ی ده‌كه‌ین و به‌یاننامه‌یه‌كمان له‌و باره‌یه‌وه ده‌ركردووه".
|
تیرۆركردنی رۆژنامه‌نووسان تاوانبارده‌كه‌ین |
تیرۆر به‌گشتی، یه‌كێكه له دیارده هه‌ره قێزه‌ونه‌كان. كاتێكیش بكوژ ونده‌بێت و تیرۆره‌كه ده‌درێته پاڵ كه‌سانێكی نه‌ناسراو و نابینرێته‌وه، هه‌زار و یه‌ك بۆچوون و لێكدانه‌وه هه‌ڵده‌گرێ.. هه‌واڵی تیرۆركردنی "سۆران حه‌مه"ی به‌رپرسی كه‌ركوكی گۆڤاری "لڤین"، كه رۆژی ٢١/٧/٢٠٠٨ له‌به‌ر ماڵه‌كه‌ی خۆیدا له‌كه‌ركوك كوژراوه و له ده‌یان سه‌ره‌وه پێشێلكارییه‌كی ناهه‌مواری مافی مرۆڤه، ئێمه‌ی هه‌ژاند. "ده‌نگی مرۆڤ" زۆر به‌توندی ئه‌و كاره رسواده‌كات و داوا له به‌رپرسانی شاره‌كه ده‌كات هه‌موو هه‌وڵی خۆیان بۆ دیتنه‌وه‌ی بكوژه‌كه بخه‌نه‌گه‌ڕ.. ئاشكرا نه‌بوونی بكوژانی پێش ئه‌م تیرۆره هۆیه‌كی سه‌ره‌كی په‌ره‌سه‌ندنی ئه‌م جۆره كاره ناهه‌موارانه‌یه. بۆیه "ده‌نگی مرۆڤ" له‌پاڵ رسواكردنی تیرۆره‌كه‌دا، به ده‌نگی به‌رز داوای دیتنه‌وه‌ی تاوانبارانی ئه‌م كاره و به دادگاییكردنیان ده‌كات..
ده‌نگی مرۆڤ
٢٢/٧/٢٠٠٨
|
سه‌دان كوردستانی داوای لیَكۆڵینه‌وه‌ی بیَلایه‌نانه له تیرۆركردنی سۆران مامه حه‌مه و پاراستنی ژیان |
چاكنیوز-تایبه‌ت
www.chaknews.com
شه‌وی سیَشه‌ممه 22-7 كاتژمیَر 9 ی شه‌و به كاتی ناوه‌ندی ئه‌وروپا , له ژوری كوردستان یۆنایتید و به ئاماده‌بوونی زیاتر له 400 كوردستانی له ئه‌ندامانی رِیَكخراو و ناوه‌نده‌كان , به‌رِیَوه‌به‌ری ماڵپه‌رِه‌كان , نووسه‌ران و هه‌ڵسورِاوانی سیاسی و دۆست و خۆشه‌ویستانی كاكه سۆران , سمیناری ناوه‌ندی چاك له‌سه‌ر تیرۆركردنی هه‌ڵسورِاوی چالاكی ناوه‌ندی چاك و به‌رپرسی نووسینگه‌ی كه‌ركووكی گۆڤاری لڤین كاكه سۆران حه‌مه به‌رِیَوه‌چوو , ئاماده‌بووان به زۆرینه‌ی ده‌نگ داوایانكرد :
-لیژنه‌یه‌كی بیَلایه‌نی نیَو ده‌وڵه‌تی له رِیَكخرا و ناوه‌نده جیهانییه‌كان " نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان , هیَزه هاوپه‌یمانناكان له عیَراق , ناوه‌نده‌كانی مافی مرۆڤ و داكۆكیكه‌ر له رِۆژنامه‌نووسان و كاری رِۆژنامه‌نووسی ", لیَكۆڵینه‌وه له تیرۆركردنی سۆران حه‌مه بكه‌ن , دوور له ده‌ستیَوه‌ردانی لایه‌نی كوردی .
- پیَویسته ژیانی رِۆژنامه‌نووسان و ئازادی كاركردنیان له كوردستاندا پاریَزراوبیَت . |
بەیاننامەیەک لەلایەن رۆژنامەنووسانی هەولێرەوە دژى تیرۆرکردنى رۆژنامەنووس سۆران مامە حەمە |
ئێمە لەو بەیاننامەیەدا ئەوپەڕى توڕەیى و خەمناکى خۆمان دەردەبڕین بەرامبەر بەتیرۆرکردنى قەڵەمێکى بوێرى نێو ئازادى رۆژنامەگەریى کوردى، تیرۆرکردنى رۆژنامەنووس سۆران مامە کاردانەوەى تفەنگە بەرامبەر بە قەڵەم، هەوڵێکى تر‌ى ترسنۆکانەى هێزى چەکە بەرامبەر بە ئازادى قەڵەمو نووسین...کردەوە قێزەون‌و چەپەڵەکەى شەوى 21/22/7/2008 شارى کەرکوک، دیسانەوە ئەوەى سەلماندەوە کە ئازادیى ڕادەربڕین و رۆژنامەگەریى لە کوردستان لەژێر مەترسییەکى جیدی دایەو ژیانى رۆژنامەنووسان بەهیچ شێوەیەک زامننەکراوە، وێڕاى بوونى ئەو هەموو بنکەو دامودەزگاى پۆلیس‌و ئاسایشە، هەموو لایەکمان دەزانین لە کەرکوک لەجیاتى یەک ئاسایش، دوو ئاسایشى پارتى‌و یەکێتى هەیە، بەڵام تیرۆریستان زۆر بەسانایى خوێنى (سۆران مامە حەمە) دەڕێژن.....؟!
ئێمە دەپرسین کێ لە مەرگى ناوەختەى (سۆران مامە حەمە) بەرپرسیارە؟! |
له كفرى دابه‌شكردنى به‌شه‌خۆراك به‌سه‌ر خه‌ڵكی دا راده‌گیریَت |
| هونه‌ر گه‌رمیانى ، به‌برِیارى قایمقامى كفرى دابه‌شكردنى برنجى به‌شه خۆراكى مانگى (7) حه‌وت به سه‌ر هاولاَتیانى كفرى رِاده‌گیریَت و ئه‌و هاولاَتیانه‌ش كه ئه‌و به‌شه برنجه‌ى وه‌رگرتووه پیَویسته بیگه‌ریَنه‌وه بۆ بریكاره‌كانى خۆراك بۆ ئه‌وه‌ى له‌ویَشه‌وه بگردریَته‌وه بۆ كۆمپانیایى دابه‌شكردنى خۆراك به‌هۆى هه‌بوونى گومانى له‌سه‌ر خراپ بوونى برنجى خۆراكى ئه‌م مانگه (سه‌رچاوه‌یه‌ك له قایمقامیه‌تى كفرى بۆ چاك نیوز وتى" هۆكارى راگرتنى دابه‌شكردنى برنجى له كفرى ده‌گه‌ریَته‌وه بۆ ئه‌وه‌ى كه‌وا به‌شه برنجى ئه‌م مانگه بۆنیَكى ناخۆشى لیَدیَت و گومان له سه‌رى هه‌یه بۆ ئه‌وه‌ى كه‌وا هاولاَتیان زه‌ره‌رمه‌ند نه‌بن و زیان به ته‌ندروستی هاولاَتیان نه‌گات ئه‌و برِیاره ده‌ركاوه له لایه‌ن قایمقامى (كفرى) یه‌وه سه‌رچاوه‌كه وتیشى ئیَستا لیژنه‌یه‌كى له تاقیگه له پاریَزگاى سلیَمانى سه‌ردانى بریكاره‌كانى خۆراكى كفرى ده‌كه‌ن بۆ پشكنینى ئه‌و برنجه. جیَگه‌ى ئاماژه‌دانه له هه‌فته‌ى رابردوودا بریكاره‌كانى خۆراك ئه‌و برنجه‌یان به سه‌ر هاولاَتیانى كفرى دا دابه‌شكردوو به بیَ وونى هیچ گومانیَك كه‌چى له لایه هاولاَتیانه‌وه هه‌ستى پیَكرا كه‌وا بۆنیَكى ناخۆشى لیَدیَت پاش ئاگاداركردنه‌وه‌ى به‌رپرسانى قه‌زاكه ئه‌و برِیاره‌ى لیَكه‌وته‌وه. |
رۆژنامه‌نووسێكی كورد له‌كه‌ركوك تیرۆركرا |
كوردستانی نوێ
شه‌وی 21/7، له‌گه‌رِه‌كی له‌تیفئاوای شۆرِیجه له‌كه‌ركوك چه‌ند چه‌كداریَكی نه‌ناسراو ده‌سترِیَژیان له‌رِۆژنامه‌نووس سۆران مامه‌حه‌مه كرد‌و تیرۆریانكرد.
عه‌قید بیَستون محه‌مه‌د به‌رِیَوه‌به‌ری بنكه‌ی پۆلیسی ئازادی، كه له‌رِووی ئه‌منییه‌وه به‌رپرسه له‌سنووری ئه‌و گه‌رِه‌كه، به‌كوردستانی نویَ-ی راگه‌یاند: په‌لامارده‌ران 4 چه‌كداری نه‌ناسراو بوون و ئۆتۆمبیَلیَكی جۆری BMWیان پیَبووه، وتیشی: دوایئه‌وه‌ی ده‌سترِیَژیان لیَكردووه، ده‌ستبه‌جیَ گیانی له‌ده‌ستداوه.
دوێنێ 22/7، لقی كه‌ركوكی سه‌ندیكای رۆژنامه‌نووسانی كوردستان به‌یاننامه‌یه‌كی له‌ژیَر ناوی تیرۆركردنی رۆژنامه‌نووس سۆران مامه‌حه‌مه زه‌نگیَكی دیكه‌ی ترسناكه، لیَی بیَده‌نگ نابین، بڵاوكراوه‌ته‌وه‌و تیَیداهاتووه: شه‌وی 21/7 قه‌ڵه‌میَكی دیكه‌ی گه‌نج له‌به‌رده‌م ماڵه‌كه‌ی خۆی و به‌به‌رچاوی خه‌ڵكی كه‌ركوكه‌وه تیرۆر كرا
له‌به‌یاننامه‌كه‌دا هاتووه، به‌وپه‌رِی نیگه‌رانییه‌وه بۆ رای گشتیی راده‌گه‌یه‌نین مه‌حاڵه له‌ئاست تیرۆركردنی رۆژنامه‌نووس سۆران مامه حه‌مه بیَده‌نگبین، داواشكراوه به‌زووترین كات هه‌وڵی دۆزینه‌وه‌ی بكوژانی بدریَت.
هه‌روه‌ها ئه‌نجومه‌نی سه‌ندیكای رۆژنامه‌نووسانی كوردستان، رۆژی 22/7 راگه‌یه‌ندراویَكی بڵاوكردووه‌ته‌وه‌و تیَیداهاتووه، لیژنه‌ی داكۆكیكردن له‌ئازادیی رۆژنامه‌نووسی و مافی رۆژنامه‌نووسانی سه‌ندیكای رۆژنامه‌نووسانی كوردستان له‌رِاپۆرتیَكدا كه له‌رِۆژی 30/6/2008 بڵاوكراوه‌ته‌وه، له‌برِگه‌ی 2ی ته‌وه‌ری هه‌رِه‌شه‌كردن له‌رِۆژنامه‌نووسان ئاماژه به‌وه‌كراوه، كه‌رِۆژنامه‌نووس سۆران مامه‌حه‌مه له‌رِۆژی 15/5/2008 به‌ژماره مۆبایلی 07705972115 هه‌رِه‌شه‌ی لیَكراوه، هه‌ربۆیه ئیَمه له‌ئه‌نجومه‌نی سه‌ندیكای رۆژنامه‌نووسانی كوردستان ئه‌و كاره تیرۆریستی و دژه مرۆڤانه‌یه مه‌حكومده‌كه‌ین
له‌تیف فاتیح فه‌ره‌ج سكرتیَری لقی كه‌ركوكی سه‌ندیكای رۆژنامه‌نووسانی كوردستان، به‌كوردستانی نویَ-ی راگه‌یاند: رۆژنامه‌نووسی كورد سۆران مامه‌حه‌مه یه‌كیَك بوو له‌رِۆژنامه‌نووسه ئازاده‌كانی شاری كه‌ركوك، له‌زۆربه‌ی رۆژنامه كوردییه‌كاندا كاریكردووه، دوایئه‌وه‌ی شه‌وی 21/7، له‌رِیَگه‌ی ته‌له‌فۆنه‌وه بانگیانكردووه‌ته ده‌ره‌وه، له‌به‌رده‌م ماڵه‌كه‌ی خۆیدا ده‌سترِیَژیان لیَكردووه‌و تیرۆیان كرد.
سۆران مامه‌حه‌مه ساڵی 1985 له‌كه‌ركوك له‌دایكبووه‌و خویَندكاری په‌یمانگه‌ی هونه‌ره‌جوانه‌كانی كه‌ركوك بووه‌و پیَش تیرۆركردنی، به‌رپرسی نووسینگه‌ی كه‌ركوكی گۆڤاری لڤین بووه. |
لقی کۆمه‌له‌ی مافی مرۆڤ له هه‌ر دوو شاری ئامه‌د و چه‌ولیک راپۆرتی 6مانگی رابردوو راگه‌یاند |
| راپۆرتی لقی ئامه‌دی کۆمه‌له‌ی مافی مرۆڤ له باره‌گای کۆمه‌له‌که راگه‌یه‌نددرا.به پێی راپۆرته‌که له نیوه‌ی یه‌که‌می ئه‌مسالدا 16هه‌زار 719پێشێلکاری مافی مرۆڤ ئه‌نجامدراون به‌و پێیه پێشێلکاریه‌کانی مافی مرۆڤ به‌به‌راورد له گه‌ل 5سالی رابردوودا په‌ره‌یان سه‌ندووه.هۆیه‌که‌ش بۆ چاره‌سه‌رنه‌کردنی پرسی کورد ده‌گه‌رێته‌وه.هاوکات راپۆرتی لقی چه‌ولیکی کۆمه‌له‌ی مافی مرۆڤیش باس له په‌ره‌سه‌ندنی پێشێلکاریه‌کان ده‌کات.له هه‌مان ماوه‌دا له چه‌ولیک 25که‌س له شه‌ره‌کاندا کوژراون، یه‌ک که‌س له په‌لاماره‌کاندا و 2که‌سیش به هۆی ته‌قینه‌وه‌ی مینه‌وه گیانیان له‌ده‌ستداوه. |
ده‌ستبه‌سه‌رکرانی کۆمه‌ڵێک په‌نابه‌ری سیاسیی کورد له تورکیه |
به‌پێی هه‌واڵێک که به کۆمیته‌ی دیفاع له په‌نابه‌رانی سیاسیی کورد له تورکیه گه‌یشتووه، پێنج بنه‌ماڵه له په‌نابه‌رانی سیاسیی کورد که له ئۆفیسی کۆمیساریای به‌رزی په‌نابه‌ران- تورکیه به که‌یسی "شیمالی عێراق" ناسراون، شه‌وی رابردوو 31ی پووشپه‌ڕی 1387ی هه‌تاوی به‌رامبه‌ربه 21ی ژووئیه‌ی 2008ی زایینی، له‌کاتێکدا ده‌یانه‌ویست له رێگای ده‌ریاوه خۆیان بگه‌یه‌ننه وڵاتی یۆنان و له‌وێوه به‌ره‌و وڵاتانی وه‌رگری په‌نابه‌ر سه‌فه‌ر بکه‌ن، له که‌ناری ئاوه‌کانی شاری "بۆدروم"ی تورکیه له‌لایه‌ن پۆلیسی ئه‌م وڵاته‌وه گه‌مارۆ ده‌درێن و ده‌ستبه‌سه‌ر ده‌کرێن و به‌ره‌و بنکه‌ی پۆلیس "قه‌ره‌قۆڵ"ی شاری "بۆدروم" رایانگواستن.
ناوه‌کان بریتین له:
1-عه‌لی خاده‌می‌راد ناسراو به "عه‌لی ماتۆر" له‌گه‌ڵ خێزانی ئامینه‌ی مه‌حموودی
2-عوسمان ئه‌مینی ناسراوبه "عوسمان نۆباری" له‌گه‌ڵ خێزانی مریه‌م و کوره‌که‌یان شه‌ماڵ.
3-له‌یلا خێزانی خالید مه‌ناف و منداڵه‌کانیان.
|
رێكخراوه جیهانییه‌كان تیرۆركردنی سۆرانی مامه حه‌مه مه‌حكوم ده‌كه‌ن |
له‌مباره‌یه‌وه رێكخراوی په‌یامنێرانی بێ‌سنور له به‌یاننامه‌یه‌كیاندا كه وێنه‌یه‌كیان بۆ سبه‌ی ناردووه تیایدا هاتووه: سۆرانی مامه حه‌مه یه‌كیچك بوو له‌و رۆژنامه‌نوسه بوێرانه‌ی كه راپۆرت و بابه‌تی رۆژنامه‌وانی به بوێرانه له‌سه‌ر كه‌سایه‌تی و لایه‌نه ئه‌منییه‌كان بڵاوكردۆته‌وه، ریچكخراوی ناوبراو ئه‌وه‌شی نوسیوه: ده‌بێت ده‌سه‌ڵاتی كوری لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كی جدی له تیرۆركردنی سۆراندا بكات تاگه‌یشتن به راستییه‌كان.
هاوكات ئه‌منستی ئه‌نته‌رناسیۆنال بڕیاریداوه به‌دواچوون له‌سه‌ر تیرۆری رۆژنامه‌نوس و ئه‌ندامی ناوه‌ندی چاک و به‌ڕێوه‌به‌ری ئۆفیسی كه‌ركوكی گۆڤاری لڤین (سۆران حه‌مه) بکات.
له‌مباره‌یه‌وه ناوه‌ندی چاك له بڵاوكراوه‌یه‌كیدا كه وێنه‌یه‌كی بۆ سبه‌ی ناردووه ئه‌وه‌ی ئاماژه‌ی به‌وه‌كردووه، "ناوه‌ندی چاک ، په‌یوه‌ندی به به‌شی سه‌ره‌کی ئه‌منستی ئه‌نته‌رناسیۆنال له‌له‌نده‌نه‌وه کردوه بۆ زانیاری پێدانی سه‌باره‌ت به تیرۆر کردنی رۆژنامه‌نوس و ئه‌ندامی چاک ( سۆران حه‌مه)، له‌م په‌یوه‌ندیه‌دا به‌رپرسی په‌یوه‌ندی عێراق ( سه‌عید بومه‌دحه)، ئاماژه‌ی به‌وه کرد که له شاری که‌رکوکیشه‌وه په‌یوه‌ندی پێوه کراوه، به‌لام زانیاری وردی پێ نه‌دراوه، ئه‌مه‌ش بوه هۆکاری ئه‌وه‌ی که چاک زانیاریه‌کانی به‌رده‌ستی به‌وردی بگه‌یه‌نێته ئه‌منستی و پێی رابگه‌یه‌نێت که له‌سه‌ر نوسینه‌کانی (سۆران حه‌مه) به‌تایبه‌تی دواین نوسینی له‌گۆڤاری لڤین هه‌ره‌شه‌ی به‌زمانی کوردی به‌ته‌له‌فۆن لێکراوه و دوای چه‌ند رۆژێك تیرۆریانكردوه".
چاك ئه‌وه‌شی نوسیوه: "ئه‌و به‌رپرسه‌ی ئه‌منستی دلنیای کردینه‌وه که به‌دواچوونی جدی له‌م باره‌وه ده‌که‌ن، چونکه ئه‌منستی دژ به‌تیرۆری سیاسی ده‌وه‌ستێته‌وه، له‌چه‌ند رۆژی داهاتووشدا به‌یاننامه‌ی خۆیان ئاراسته‌ی حکومه‌تی عیراق و کوردستان ده‌که‌ن، داوای ئه‌وه بکه‌ن که‌ده‌بێت تاوانباری سۆران وشێخ ستار ئاشکرا بکرێن". |
نوسه‌ر و رِۆژنامه‌نووس و رِۆشنبیرى هه‌ڵه‌بجه‌ى شه‌هید |
ن وسه‌ر و رِۆژنامه‌نووس و رِۆشنبیرى هه‌ڵه‌بجه‌ى شه‌هید: تیرۆركردنى رِۆژنامه‌نووس سۆران مامه‌حه‌مه ئیدانه‌و مه‌حكوم ده‌كه‌ین
ئه‌گه‌ر تادویَنى كه‌ركوك شویَنى ململانیه‌ى نیَوان نه‌ته‌وه‌كان و سیاسیه‌كانى عیَراق بیوبیََت, ئه‌وا ئه‌مرِۆ بووته شویَنى ململانیه‌ى قه‌له‌م به‌ده‌ستان و تیرۆرستان,بووته شویَنى شكاندنى قه‌له‌مه‌كان, شویَنى تیرۆركردنى ده‌نگه ئازاده‌كان و نووسه‌ر و رِۆژنامه بویَره‌كان,ئه‌وانه‌ى تا دویَنى لوله‌ى تفه‌نگه‌كانیان خویَنى رِۆله‌ى كوردى لیَده‌تكا ئه‌مرِۆش لیَناگه‌رِیَن به به‌رده‌وامى خه‌ریكى تیرۆركردنمانن.تیرۆكردنى رِۆژنامه‌نووس سۆرانى مامه‌حه‌مه له كه‌ركوكى بنده‌ستى ده‌سته‌لاَتى كوردى و گه‌رِه‌كیَكى كورد نشین و شاریَكى كوردستان ده‌مانگه‌یه‌نیَته ئه‌و قه‌ناعه‌ته‌ى كه هیچ جیاوازیه‌ك له نیَوان كوردستانى بن ده‌ستى ئاسایشى یه‌كیَتى و پارتى و مۆزه‌نبیقدا نه‌بیَت له هه‌ردوولا تیرۆرى رِۆژنامه‌نووس به ئاسانى بۆ كه‌سانى دژه ئازادى ده‌سته‌به‌ر كراوه .
|
نا بۆ له خاچدانی قه‌ڵه‌م |
 ڕووناك شوانی
تیرۆرکردنی ڕۆشنبیر و قه‌ڵه‌می ئازاد له بار و دۆخی ئاسایشی ناجێگیردا له وڵاتێکی بێسه‌ره و به‌ره‌دا ، هه‌واڵێکی چاوه‌ڕوان نه‌کراو نی‌یه . له مێژووی دوور و نزیکدا نموونه‌ی ئه‌و جۆره تاوانانه گه‌لیک زۆرن که نزیکترینیان تاوانی ڕفاندن و تیرۆرکردنی ڕۆشنبیران و مامۆستایانی زانکۆ و ڕۆژنامه‌نووسانی ئێراقی پاش ڕووخانی ڕژێمی له ناوچووی به‌عس بوو . له سه‌ره‌تای شۆڕشی گه‌لانی ئێرانیشدا و هاتنه سه‌ر ده‌سه‌ڵاتی جمهوری ئیسلامی‌دا هه‌مان تاوان دژ به ڕووناکبیرانی ئێران ئه‌نجامدرا ، که به ( قتلهای زنجیره‌ای ) ناو ده‌برا و ئه‌مڕۆیش ڕژێمی تیرۆری ئیسلامی به ئاشکرا به بێ سڵکردنه‌وه سزای له سێداره‌دانی قه‌ڵه‌م ده‌دا و ڕۆژنامه‌نووسان له زیندانه‌کاندا قایم ده‌کات . له لوبنان و ئه‌فغانستان و زۆربه‌ی وڵاتانی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا تیرۆرکردنی هزر و قه‌ڵه‌می ئازاد ، یه‌کێک له هۆکاره‌کانی کۆچی به کۆمه‌ڵی ڕووناکبیران و خاوه‌ن قه‌ڵه‌م بووه بۆ ده‌ره‌وه‌ی وڵات . دیاره کوردستانیش له‌م دیارده قێزه‌وه‌نه بێبه‌ش نه‌بووه ، نووسه‌ر و ڕۆشنبیر و ڕۆژنامه‌نووسان له‌لایه‌ن نه‌یاران و دوژمنانیانه‌وه ، تووشی تیرۆر و هه‌ڕه‌شه‌ی کوشتن و ئه‌شکه‌نجه و لێدان و به دادگایی‌کردنی ناڕه‌وا بوونه‌ته‌وه . هه‌واڵی دڵتزێنی تیرۆرکردنی ڕۆژنامه‌نووسی بوێر و ماندوونه‌ناس ، ئه‌ندامی ناوه‌ندی چاک کاك سۆرانی مامه حه‌مه درێژه‌ی ده‌ستپێکی ئه‌و تاوانه‌یه که له شێخ ستار تایه‌ره‌وه و له که‌رکووك ده‌ستی پێ‌کرد (هه‌رچه‌نده تیرۆرکردنی شێخ ستار هیچ په‌یوه‌ندییه‌کی به ڕابردوویه‌وه نه‌بووه) و ڕۆژنامه‌نووس و ڕووناکبیرانی سه‌رانسه‌ری کوردستانی پێ چاوترسێن ده‌کرێت و که‌س نازانێت چه‌ند سۆرانی دیکه‌یش له لیسته‌که‌دا ڕیزکراون . |
کۆنگره‌ی گه‌ل ئیدانه‌ی سه‌پاندنی سزای له سێداره‌دانه به‌سه‌ر مامۆستا فه‌رزاد که‌مانگه‌ر |
کۆنگره‌ی گه‌ل له به‌یاننامه‌که‌یدا ئاماژه به‌وه ده‌کات که له‌سێداره‌دانی چالاکوانی سیاسی عه‌لی حیکمه‌ت ده‌میر ، له‌سێداره‌دانی 5که‌س له رۆژانی ڕابردوو له‌ئازه‌ربایجانی رۆژئاوا ، ئه‌شکه‌نجه‌کردنی مامۆستای کورد فه‌رزاد که‌مانگه‌ر و دادگایی و سزادانی به له‌سێداره ته‌نها له‌ماوه‌ی 7 خوله‌کدا نموننه‌ی هه‌ره‌به‌رچاوی ئه‌و هۆڤایه‌تی ئه‌و رژێمه‌یه به‌رامبه‌ر به گه‌لی کورد.لێره‌دا بانگ له‌کۆماری ئیسلامی ئێران ده‌که‌ین و وشیاری ده‌که‌ینه‌وه که له‌سێداره‌دانی چالاکوانانی کورد مامۆستا فه‌رزاد که‌مانگه‌رو مامۆستا حوسێن په‌ناهی ڕاگه‌یاندنی شه‌ڕه، له‌دژی گه‌لی کورد.هاوکات ئێران به‌و کرده‌وانه نه‌ک ته‌نها ناتوانێت "ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی خۆی مسۆگه‌ر بکات، به‌ڵکو قه‌یرانه‌کانی وڵاته‌که‌ی قووڵتر ده‌کاته‌وه.بۆیه بانگمان بۆ کۆماری ئیسلامی ئێران ئه‌وه‌یه که بڕیاری له‌سێداره‌دانی که‌سانی ئاماژه‌پێکراو و گشت گیراوانی سیاسی هه‌لوه‌شێنێته‌وه.
داواشمان له گه‌لی کورد له سه‌رانسه‌ری جیهان ئه‌وه‌یه که به‌چالاکی و ناره‌زایه‌تی ده‌ربرینی دیموکراتییانه، هه‌ڵوێستی ئێران شه‌رمه‌زار بکه‌ن. |
100 رۆژنامه‌نوسی شاری هه‌ولێر داوای لێکۆلینه‌وه له‌تیرۆری سۆران حه‌مه ده‌که‌ن |

به‌پێی هه‌والێکی ڕادیۆی نه‌وا دوێنی ڕۆژنامه‌نوسانی شاری هه‌ولێر نزیک به 100 که‌س به‌یانامه‌یه‌کیان ده‌رکردوه‌و ئیدانه‌ی توندی تیرۆری ( سۆران حه‌مه) ده‌که‌ن ، وه به‌گرتنه به‌ری هێز له‌به‌رامبه‌ر قه‌له‌م لێکده‌ده‌نه‌وه و کاردانه‌وه‌ی ته‌نگه هه‌ولێکی ترسنۆکانه‌ی هێزه له‌به‌رمابه‌ر قه‌له‌م ، وه داوا له‌ده‌زگا به‌رپرسه‌کانی حکومه‌تی حێراق و کوردستان ده‌که‌ن که ئه‌و روداوه‌هه‌روا به ئاسانی تێنه‌په‌ڕیت ، هه‌ر له‌دریژه‌ی به‌یانامه‌که‌یان رۆژنامه‌نوسان داوا ده‌که‌ن که ده‌زگا به‌رپرسه‌کان لیژکنه‌یه‌کی لێکۆلینه‌وه له‌م باره‌وه پێک بهێنرێت ، هه‌ر له‌درێژه‌ی به‌یانامه‌که‌یان ده‌لێن ئه‌م روداوه ئه‌وه نیشانده‌دات که رۆژنامه‌نوسان ژیانیان هێشتا له‌مترسیدایه
بۆ زانیاری زیاتر کلیکی ئه‌م لینکه بکه
http://radionawa.com/ContentDetail.aspx?SubjectID=1698&LinkID=89
|
له مارسیلیای فه‌ره‌نسا بۆ شه‌مه‌زارکردنی قه‌ده‌غه‌کردنی رۆژتیڤی کۆبوونه‌وه‌یه‌کی دانیشتنیان ئه‌نج |
20 لاوی کورد له‌به‌رده‌م کۆنسلخانه‌که پانکارتیان له‌خۆری رۆژتیڤی ده‌نگ و شکۆمه‌ندی ئێمه‌یه، ئه‌لمانیا کۆتایی به دژایه‌تی کردنی کوردان بهێنه‌یان به‌رزکردبۆوه.هاوکات بڵاوکراوه‌ی تایبه‌ت به رۆژتیڤه‌وه له‌سه‌ر رێبێواراندا بڵاوکرده‌وه.
|
سه‌باره‌ت به‌په‌سه‌ندكردنى یاساى هه‌ڵبژاردنى پاریَزگاكانى عیراق |
راگه‌یاندنیَك له مه‌كته‌بى سیاسى حزبى زه‌حمه‌تكیَشانى كوردستانه‌وه
رۆژى 22/7/2008 ئه‌نجومه‌نى نویَنه‌رانى عیراق بآ ئاماده‌بوونى لیستى هاوپه‌ینى عیراق له‌ده‌نگدانیَكى نهیَنیدا یاساى ئه‌نجومه‌نى هه‌ڵبژاردنى پاریَزگاكانى عیراقى په‌سه‌ند كرد.
له‌یاساكه‌دا چه‌ند برِگه‌یه‌ك هاتووه كه زیاتر له‌هه‌ڵویَستیَكى سیاسى ده‌چیَت له‌وه‌ى ده‌قیَكى یاسایى بیَت كه هه‌ڵبژاردنى پاریَزگاى كه‌ركوك بۆ كاتیَكى نادیار دواده‌خاتء به‌رِیَژه‌ى 32% ده‌سه‌ڵاتى شارى كه‌ركوك به‌سه‌ر كورد‌و عه‌ره‌بء توركمان دابه‌ش ده‌كاتء هیَزیَكیش وه‌ك پیَده‌چیَت بۆ سه‌پاندنى به‌زۆرى ئه‌م برِیاره به‌سه‌ر كورد‌و كۆنترۆڵكردنى شاره‌كه بیَت ره‌وانه‌ى كه‌ركوك ده‌كات.
ئه‌نجومه‌نى نویَنه‌رانى عیراق له‌جیاتى وه‌ك ئه‌ركى سه‌ر شانى خۆى ماده‌ى 140 كه ماده‌یه‌كى ده‌ستورییه بۆ كورد جیَبه‌جیَ بكاتء له جیَبه‌جآ نه‌كردنى ماده‌كه كه‌پیَشیَلیَكردنى زه‌قى ده‌ستوره بكۆڵیَته‌وه ، كه‌چى دیَت له هه‌نگاویَكى نایاسایىء ناده‌ستوریدا، ته‌نانه‌ت دژ به‌په‌یرِه‌وى ناوخۆى خۆشى به‌ناوى یاسا كه‌ركوك له‌شاره‌كانى عیراق جیا ده‌كاته‌وه و ده‌سه‌ڵاتیَك كه پیَچه‌وانه‌ى یاسا‌و ئیستحقاقى هه‌ڵبژاردنى (2005)ه به‌سه‌ر شاره‌كه‌دا ده‌سه‌پیَنیَتء هیَزیَكیش له‌باشورى عیراق بۆ سه‌پاندنى ئه‌و برِیاره‌و كۆنترۆلڕء دابه‌شكردنى شارى كه‌ركوك ره‌وانه ده‌كات.
|
په‌یامنێرانی بێ سنور ئیدانه‌ی تیرۆری سۆران حه‌مه ده‌که‌ن |
.
PNA- پاریس- رێكخراوی په‌یامێنرانی بێ سنوور كه باره‌گای سه‌ركیان له پاریسه، ئه‌مرِۆ سێشه‌ممه له به‌یانامه‌یه‌كدا ئیدانیه كوشتنی رۆژنامه‌نووسی كورد سۆران مامه حه‌مه كرد.
له به‌یانامه‌كه‌دا كه كۆپیێكی ده‌ست ئاژانسی په‌یامنێر كه‌تووه و تێیدا ئیدانه‌ی تیرۆركردنی رۆژنامه‌نووس كردووه و له به‌شێكیدا هاتووه "داوا له ده‌سه‌لاتداران ده‌كه‌ین له كوردستان كه لێكۆڵینه‌وه‌ی قوڵ له باره‌ی تیرۆركردنی ئه‌و رۆژنامه‌نووسه ئه‌نجام بده‌ن".هه‌ر له به‌شێكی دیكه‌ی به‌یانامه‌كه‌دا هاتووه "سۆران مامه حه‌مه به نووسین ئه‌و وتاره راستگۆیه‌كانی و دوور له موجامه‌له‌كردنانه ناسراوه كه به‌رامبه‌ر به نوێنه‌رانی ناوخۆ و به‌رپرسانی ئه‌منی ده‌ینووسی، چه‌ندین جاریش هه‌رِه‌شه‌ی لێكراوه بۆ ئه‌وه‌ی سنوورێك بۆ ئه‌و به‌دواداچوونانه‌ی دابنێت، بۆیه پێویسته به‌رگری له گۆرِه‌پانی كاری رۆژنامه‌نووسی بكرێت".سۆران مامه حه‌مه له شه‌وی 21-22/ته‌موز له شاری كه‌ركوك له‌سه‌ر داوای چه‌ند كه‌سێكی نه‌ناسراوه‌و له ماڵه‌كه‌ی دێته ده‌ره‌وه و هه‌ر له‌وێش تیرۆر ده‌كرێت.
|
زه‌نگی دوباره‌ی تیرۆر ، بابێ باجی سیاسی ده‌رنه‌چێت. |
زه‌نگی دوباره‌ی تیرۆر ، بابێ باجی سیاسی ده‌رنه‌چێت. .....قادر نادر
هه‌مو کات ده‌سه‌ڵاته ترسنۆک و ئیفلاسیه سیاسیه‌کان ،په‌نا بۆ تیرۆری سیاسی ، که‌سانی ئازادیخواز ده‌به‌ن ، چونکه ناتوانن به زمانی دیالۆگ و مه‌ده‌نیانه له‌به‌رامبه‌ر راستیه‌کان هه‌ڵسوکه‌وت بکه‌ن . ڕۆژی 21 ی ئه‌م مانگه سه‌رله‌نوێ ده‌ستێکی ڕه‌ش ,نوسه‌رێکی بوێری شاری که‌رکو‌ک وئه‌ندامی چاک ( سۆران حه‌مه ) گه‌یانده کاروانی شه‌هیدان وبیری ئازادی‌دا . ئه‌مه‌ش درێژه‌ی ئه‌م تیرۆره سیاسیه دێت ، که‌چه‌ند مانگێک له‌مه‌وبه‌ر ( شێخ ستار ) له‌ژێر کۆنتڕؤڵی ناوچه‌هێمنه‌کانی ژێرده‌سه‌ڵاتی ، مه‌ڵبه‌نده‌که‌ی یه‌کێتی و لقه‌که‌ی پارتی تیرۆرکرا . به‌داخه‌وه به‌هۆکاری پاشخانی سیاسی ( شێخ ستار) ده‌نگه ئازادیخوازه‌کان ، به‌ئاستی تاوان و مه‌ترسیه‌کانی نه‌یان کرده بابه‌تی ڕۆژنامه‌و گۆڤار‌و ماڵپه‌ره‌کانیان ، ئه‌مه‌ش بوه هۆی ئه‌وه‌ی ،تیرۆر کاکه سۆرانیش بگرێته‌وه ، که‌ئه‌گه‌ر پێشی نه‌گیرێت ئه‌وا تیرۆری چه‌ندین سۆرانی تر به‌رێوه‌یه .
|
رسوا كردن |
كوشتن و بڕین و لێدان و سوتاندن و تۆقاندن و مندال فڕاندن و ئەشكەنجەدان و فەسادو سوكایەتی و دەربەدەری كردن، چ سەددام تكریتی و ئاتاتوركەكان و ئاخوندەكان بیكەن یان حیزبە كوردیەكانی خۆمان،، هەمان شتە، هیچ جیاوازی نیە، بێدەنگ بون بەرامبەر ئەو دوڕوندایەتیە، نامەردیە، شەرمەزاریە، نەزانینە، دواكەوتوییە، بێغیرەتیە، هەرچی ناوی بنێین، خراپترە، نابێ كورد ئەوەندە نابوت بێت كە لەمە زیاتر بێدەنگی بنوێنی بەرامبەر ئەو هەمو كارە دوژمنكارانەی دژی پاش ماوەكانی ئەنفال و كێمیا باران و شەهیدانی ڕێگای ڕزگاری دەكرێت...
كوشتن و تیرۆر كردنی ڕۆژ نامە نوس، واتە كوشتن و تیرۆر كردنی هۆشیاری و چاو ساخی و پاشە ڕۆژی نەتەوەێك، شكاندنی قەلەمێكی ئازاد، شكاندنی هەمو ئازادی خواز‌و شاردنەوەی ڕاستیەكان و تاریك كردنی پاشە ڕۆژی نەتەوەی كوردە، شەمشەمە گوێرەكان هەردەم ترسیان لە ڕۆناكیەو ئەگەر نەش توانن ڕۆناكی بشارنەوە، ئەوا خۆیان لە ڕۆناكی دەشارنەوە...
هەلوێست و دەنگ هەلبڕین و یەك ڕێزی ئازادی خوازان نەبیت، گەلێ كورد ئازاد‌و ڕزگار نابیت...
نێنەر برادۆست ئەمەریكا
٢٢ - ٧ - ٢٠٠٨ |
|
Languages |
|
|
|
پانێڵی چوونه ژووره‌وه |
ئه‌گه‌ر هێشتا خۆت تۆمار نه‌کردووه کرته لێره بکه بۆ خۆتۆمارکردنت له ماڵپه‌ڕ
ووشه‌ی تێپه‌ڕبوونت وون کردووه؟ خوازیاری ووشه‌یه‌کی تێپه‌ڕوونی تریت ئه‌وا کرته لێره بکه.
|
|
سه‌کۆی گفتوگۆ |
سه‌ره‌تا پێویستت به چوونه ژووره‌وه هه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی په‌یامێک بنووسیت
|
|
|